بانكی‌ نێودەوڵەتی‌ هاوكاریی هەرێم دەكات
بانكی‌ نێودەوڵەتی‌ هاوكاریی هەرێم دەكات ‌ 6/9/2017
یەکەی ئابووری
وەزارەتی‌ كارەبای‌ حكومەتی‌ هەرێم وردەكاری‌و زانیاری تەواو لەبارەی‌ پێشنیازو هاوكاریەكانی‌ بانكی‌ نێودەوڵەتی‌ بۆ هەرێمی‌ كوردستان ئاشكرادەكات‌و بریكاری‌ ئەو وەزارەتەش گرنگی‌ هاوكارییەكانی‌ بانكەكە رووندەكاتەوەو دەڵێت:»سەرقاڵی‌ راپۆرتێكین‌و دواتر رەوانەی‌ ئەنجومەنی‌ وەزیرانی‌ دەكەین، دوای‌ پەسەندكردنیشی‌ دەرگای‌ هاوكاریمان بۆ دەكرێتەوە».
هۆگری شاڵی بریكاری وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم بەتۆڕی هەواڵی سلێمانی راگەیاندوە: پڕۆژە پێشنیازەكەی بانكی نێودەوڵەتی بۆ چاكسازی لەكۆی سیستمی كارەبای هەرێمی كوردستان، دوای كۆتاییهاتنی راپۆرتی كۆتایی دەینێرین بۆ ئەنجومەنی وەزیران تا رەزامەندی لەسەربدات.
وتیشی‌:»ئەو راپۆرتە دەبێتە مایەی ئەوەی، بانكی نێودەوڵەتی پشتیوانیمان بكات لەوەرگرتنی قەرز، لەلایەكی تریشەوە پڕۆژەكان ئاراستەی كۆمپانیایەكی جیهانی دەكەین تا قەرزی پێ وەربگرین».
بریكاری‌ وەزارەتی‌ كارەبای‌ حكومەتی‌ هەرێم ئەوەشی‌ روونكردەوە: پێشنیازەكانی بانكی‌ نێودەوڵەتی‌ وەك ئامۆژگاری وایە بۆ چاككردنی سیستمی كارەباو بە جێبەجێنەكردنیشی‌ خۆمان زەرەر دەكەین، چاكسازیەكەش لەكۆی تۆڕەكانی كارەبادا دەبێت‌و پێویستە تا ساڵی‌ 2025 كارەكان ئەنجام بدەین.
بەبڕوای‌ بەرپرسە باڵاكەی‌ وەزارەتی‌ كارەبای‌ حكومەتی‌ هەرێم، «پێشنیازەكانی‌ بانكی‌ نێودەوڵەتی‌ كارێكی زۆرباشەو رێگەچارەیەكی دروستە بۆ زیاتر كۆكردنەوەی پشتیوانی وڵاتان، لەسەر بنەمایەكی زانستیش كە پێشنیازمان بۆ كراوە بانكی نێودەوڵەتیش كاتێك پڕۆژەكە تەواوبوو، بۆ سەرووی خۆیان بەرزی دەكەنەوە».
بانكی نێودەوڵەتی یەكێكە لەو رێكخراوانەی هاوكاری ئەو وڵاتانە دەكات كە دەیانەوێت ریفۆرم بكەن، هۆگر شاڵی-یش دەڵێت:»یەكێك لەو سێكتەرانەی كە ریفۆرمی تێدادەكرێت، بواری كارەبایە، ئامانجی ئێمەش بۆ سودوەرگرتن لەو هاوكاریە، رێكخستنەوەی سەرجەم كاروبارەكانی وەزارەتی كارەبایە، تا زۆرترین بڕی‌ كارەبا بدەینە هاووڵاتیان».


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7367
19/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ئایا شه‌ڕی ئه‌ستێره‌كان له‌ پاریس سانجێرمان ده‌ستیپێكرد؟ 19/9/2017
‌ نه‌فرەتی خیتافی به‌رده‌وامه‌ 19/9/2017
زانست
‌ كاسینی شۆڕشێك له‌ زانیاری ده‌رباره‌ی زوحه‌ل 19/9/2017
‌ رۆبۆته‌كان ده‌بنه‌ جووتیار 19/9/2017
‌ لە هەر ١٠ كەسێك، یەكێكیان خواردنی پێویستی نییە 18/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP