هەرێم یەكەم هەنگاو بۆ دانەوەی قەرزەكانی دەستپێدەكات
هەرێم یەكەم هەنگاو بۆ دانەوەی قەرزەكانی دەستپێدەكات ‌ 7/9/2017
یەکەی ئابووری

بەمەبەستی كۆكردنەوەی زانیاری لەبارەی قەرزەكانی حكومەتی هەرێم‌و پابەندبوونە دارایییەكانی، فۆرمێك بەسەر وەزارەتەكان دابەش دەكرێت‌و سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانیش قۆناغەكانی ئاشكراكردنی قەرزەكانی سەر هەرێم ئاشكرا دەكات‌و دەڵێت:» یەكەم هەنگاو دەستیپێكردووە».

ئەولەویەت بۆ دانەوەی قەرزەكان
د. ئامانج رەحیم سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە هاوكات بەڕێوەبەری فەرمانگەی بەرێوەبردنی قەرزەكانە، بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی راگەیاندوە: ئێستا وەك قوناغی یەكەمی ئیدارەدانی دارایی هەرێم‌و ئاشكراكردنی قەرزەكانی حكومەت، فۆرم بەسەر سەرجەم وەزارەتەكاندا دابەشكراوە بۆ زانینی ئیلتزاماتی دارایی وەزارەتەكان‌و دواتر سەرجەم ئامارەكان دەكرێتە داتەبەیسێك.
وتیشی:»لە رابردوودا حكومەتی هەرێم قەرزی لەبەریتانیا كردووە بۆ پڕۆژەكان‌و پێشتریش بڕێك قەرزی لەتوركیا كردووە ئەوەش جگە لە قەرزەكانی پاشكەوتی مووچەی فەرمانبەران‌و شایستە داراییەكانی كۆمپانیاكانی دەرهێنانی نەوت‌و بەڵێندەران‌و بانكە بازرگانیەكان‌و ئەوانەش سەرجەمیان كۆدەكرێتەوەو ئەولەویەت بۆ دانەوەی قەرزەكان دیاری دەكرێت».

هیچ بەڵگەیەك ئاشكرا نەكراوە
باسی لەوەشكرد، ئەوەی گرنگە حكومەت ئامادەكاری بۆ بكات، قەرزە نێودەوڵەتیەكانە لەبانكەكان‌و پێویستە لەو وادەی دیاریكراوە ئەو قەرزانە بدرێتەوەو بۆ ئەوەش قۆناغی یەكەم زانیارییەكان لەبارەی قەرزەكان كۆدەكرێتەوەو دواتر ئەولەویەت لەبارەی دانەوەی قەرزەكان دیاریدەكرێت‌و هەنگاوەكانی دواتر دەكەوێتە سەر ئەركی حكومەت لەبارەی توانای دارایی بۆ دانەوەی قەرزەكان.
ئەو بەرپرسەی حكومەت سەرجەم ئەو زانیاریانەی لەبارەی قەرزەكانی حكومەتی هەرێم بڵاوكراونەتەوە، بە ناڕاست وەسفكردو وتی: «هیچ بنەمایەكی نییەو هیچ بەڵگەیەكیش لەبارەی ئەو قەرزانە ئاشكرا نەكراوە».

كردنەوەی حسابی بانكی بۆ فەرمانبەران
لەلایەكی دیكەوە، سەرۆكی لیژنەی دارایی‌و كاروباری ئابووری لە پەرلەمانی كوردستان ئاشكرایدەكات: بۆ دانەوەی پاشەكەوتی مووچە كە وەكو قەرز كەوتۆتە لای حكومەت، حساب بانكی بۆ فەرمانبەران دروست دەكرێت‌‌و هیچ قەرزێكیش بە كاش نادرێتەوە. 
د.عیزەت سابیر سەرۆكی لیژنەی دارایی‌و كاروباری ئابووری لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاندوە: ئێستا حكومەت كار لەسەر دانانی حسابی بانكی بۆ  هەر فەرمانبەرێكی دەكات‌و تا سەرەتای ساڵی ئایندەش كارەكانی تەواو دەبێت.

پارەی قەرزە خزمەتگوزارییەكان
ئاماژەی بەوەشكرد: هەموو ئەو پاشەكەوتانەی لەسەر مووچەی فەرمانبەران كراوە، دەچێتە سەر ئەو حساب بانكییە بەژمارە، بەڵام ئەو پارەیەی كە پاشەكەوت كراوە، بە كاش بەهیچ فەرمانبەرێك نادرێتەوە.
بەوتەی د.عیزەت سابیر، دوای كردنەوەی ئەو حساب بانكییە، فەرمانبەران دەتوانن لەو رێگەیەوە پارەی كارەباو ئاو و قەرزی نیشتەجێبوون‌و پێشینەی خانووبەرە بدەنەوە.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7367
19/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ئایا شه‌ڕی ئه‌ستێره‌كان له‌ پاریس سانجێرمان ده‌ستیپێكرد؟ 19/9/2017
‌ نه‌فرەتی خیتافی به‌رده‌وامه‌ 19/9/2017
زانست
‌ كاسینی شۆڕشێك له‌ زانیاری ده‌رباره‌ی زوحه‌ل 19/9/2017
‌ رۆبۆته‌كان ده‌بنه‌ جووتیار 19/9/2017
‌ لە هەر ١٠ كەسێك، یەكێكیان خواردنی پێویستی نییە 18/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP