بە دوو ساڵ یەك بەرمیل نەوت دەدرێتە هاووڵاتیان
رۆژێك دێت ئاویش بە هەرێم دەفرۆشرێت بە دوو ساڵ یەك بەرمیل نەوت دەدرێتە هاووڵاتیان ‌ 11/9/2017
بەڕێوەبەری دابەشكردنی نەوت و كانزاكانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، تا بەغدا بەردەوام بێت لە ناردنی نەوتی رۆژانە، ئەوانیش بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشی دەكەن، بەڵام ئاسۆیەكی رون دیارنییە بۆ بەردەوامی ناردنی نەوت لەلایەن حكومەتی ناوەندەوە.
محەمەد حەسیب بەڕێوەبەری دابەشكردنی نەوت و كانزاكانی سلێمانی رایگەیاند، لە ئێستادا دابەشكردنی نەوتی ساڵی پار لە قەزای چەمچەماڵ و ناحیەی بازیان و شۆڕش و سەنگاو بەردەوامە و لە ماوەیەكی نزیكیشدا لە هەڵەبجە  و دەربەندیخان و زەڕایەن دابەشكردن دەستپێدەكات، دواتر لە سەنتەری سلێمانی نەوت دابەش دەكەن كە بەتەنها سەنتەری سلێمانی 45 ملیۆن لیتری پێویستە.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەو نەوتەی دابەش دەكرێت هی ساڵی رابردوە و تائێستا نەوتی ئەمساڵ باسی لێنەكراوە، كەواتە بە دوو ساڵ یەك بەرمیل نەوت دەدرێتە هاووڵاتیان.
محەمەد حەسیب بەڕێوەبەری دابەشكردنی نەوت و كانزاكانی سلێمانی رونیكردۆتەوە، رۆژانە پێنج تانكەر نەوتیان لە بەغداوە بۆ دێت هەتا هاتنی ئەو پێنج تانكەرە بەردەوام بێت ئەوانیش بەردەوام دەبن لە دابەشكردنی، بەڵام ئاسۆیەكی رون دیارنییە بۆ بەردەوامی هاتنی ئەو نەوتە.
لە لایەكی ترەوە، وەزیری كشتوكاڵ رایدەگەیەنێت، ئەگەر هەرێمی كوردستان پێداویستییەكانی لە رووی ئاوەوە دابین نەكات، رۆژێك دێت دەبێت ئاو لە وڵاتانی دەرەوە بكڕێت.
بەپێی راگەیەنراوی راگەیاندنی وەزارەتی كشتوكاڵ، عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان رایگەیاندوە، بە فەرمی داوایان كردوە كۆبونەوەیەكی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بكرێت بە ئاو و ئەو هەنگاوانەی لە داهاتودا پێویستە بگیرێنەبەر بۆ پاراستنی سەرچاوە ئاوییەكان، پێویستە بە تەواوی پێداویستییەكانی هەرێم لە رووی نان و ئاوەوە دابین بكرێت بۆئەوەی پێویستی بە وڵاتان نەبێت، چونكە رۆژێك دێت ئاویش بە هەرێم دەفرۆشرێت.
ئاماژەی بەوەشكردوە، هەرێمی كوردستان خاوەنی نان و ئاردی خۆی نییە لە ناوخۆداو هەمیشە داكۆكی كردوە لەوەی عیراقیش وەك پێویست گەنمی هەرێم ناكڕێت لە كاتێكدا بەرهەمی گەنم زۆر لە پێداویستی ناوخۆ زیاترە.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7367
19/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ئایا شه‌ڕی ئه‌ستێره‌كان له‌ پاریس سانجێرمان ده‌ستیپێكرد؟ 19/9/2017
‌ نه‌فرەتی خیتافی به‌رده‌وامه‌ 19/9/2017
زانست
‌ كاسینی شۆڕشێك له‌ زانیاری ده‌رباره‌ی زوحه‌ل 19/9/2017
‌ رۆبۆته‌كان ده‌بنه‌ جووتیار 19/9/2017
‌ لە هەر ١٠ كەسێك، یەكێكیان خواردنی پێویستی نییە 18/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP