پارەی گەنمی جووتیارانی كەركوك دابەش دەكرێت
پارەی گەنمی جووتیارانی كەركوك دابەش دەكرێت ‌ 26/9/2017
حكومەتی عیراق رەزامەندی لەسەر خەرجكردنی پارەی گەنم و جۆی جووتیارانی پارێزگای كەركوك بۆ دوو ساڵی (2016 و 2017) پیشان دەدات و بڕیاریشە پاش گەیشتنی پارەكە بە كەركوك لە چەند رۆژی داهاتوودا دەست بە دابەشكردنی بكرێت.
لەو بارەیەشەوەو بەپێی نوسراوێكی دیوانی وەزارەتی دارایی عیراق فەرمانگەی وردبینیكردن و چالاكییە كشتوكاڵیەكان كە ئاراستەی وەزارەتی كشتوكاڵ كراوە، سەرۆكایەتی دیوان رەزامەندی لەسەر خەرجكردنی بڕی زیاتر لە هەشت ملیارو 594 ملیۆن دینار پیشانداوە بۆ پێدانی پارەی بەرهەمی گەنم و جۆی جووتیاران لە پارێزگای كەركوكدا، هەروەك لەو بڕە پارەیەش 59 ملیارو 413 ملیۆن و 770 هەزار دیناری بۆ پارەی بەرهەمی جۆی ساڵی (2016) تەرخانكراوەو بڕی سێ ملیارو 180 ملیۆن و 794 هەزارەكەی تریشی تەرخانكراوە بۆ پارەی گەنمی جووتیاران لە دوو ساڵی (2016 و 2017)دا.
هاوكات بەپێی زانیاریەكانیش، بڕیارە پاش خەرجكردنی ئەو پارەیەو گەیشتنی بە كەركوك لە چەند رۆژی داهاتوودا بەسەر جووتیارانی كەركوكدا دابەش بكرێت.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7394
19/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ئیتالیا مه‌ترسی گه‌وره‌ی سه‌رنه‌كه‌وتنی بۆ مۆندیال له‌سه‌ره‌ 19/10/2017
‌ رۆناڵدۆ زیندانی دەکرێت؟ 19/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP