ئەمساڵ هەنگوین ٦٠% كەمی كردووە
ئەمساڵ هەنگوین ٦٠% كەمی كردووە ‌ 26/9/2017
یەکەی ئابووری
«بەرهەمی ئەمساڵی هەنگوین بەراورد بە ساڵی رابردوو كەمە و ژمارەیەكی زۆری هەنگەكانیشم مردوون، ئەمەش بە پێی ئەزموونی خۆم پەیوەندیی بە بەرزیی پلەی گەرماوە هەبووە». ئەمە وتەی حەمەدئەمین حسێن تەمەن ٥٠ ساڵە، ئەو ٢٠ ساڵە كاری هەنگەوانی دەكات.
لە هەرێمی كوردستاندا هەنگوین ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو كەم بووە، بەشێك لە شارەزایان و بەرپرسانی كشتوكاڵیش هۆكاری ژینگەیی بۆ كەمیی هەنگوین دەگەڕێننەوە.
بەپێی ئامارێكی وەزارەتی كشتوكاڵ كە دەستی هەفتەنامەی (ئاژانس) كەوتووە، بەرهەمهێنانی هەنگوین لەساڵی رابردوودا ٩٠٠ تۆن بووە، بەڵام لەمساڵدا كەمترە لە (٤٠٠) تۆن، بەم پێیەش (60%)ی بەرهەمی هەنگوین كەمی كردووە، ساڵی رابردوو بەشێك لە هەنگوینەكە هەناردەی دەرەوە كرا، بەڵام بەپێی بەرهەمی ئەمساڵ بەشی پێداویستیی ناوخۆش ناكات.
ساڵح حسێن ساڵح بەڕێوەبەری كشتوكاڵی رانیە بە هەفتەنامەكەی راگەیاندوە: ئێستا تەواوی سێكتەری كشتوكاڵی لە پاشەكشەدایە، هۆكاری سەرەكییش ئەو گۆڕانە نەوعییەیە لە ژینگەدا، ئەمساڵ پلەی گەرما لە ناوچەكەدا بەرز بووە و هەنگەكانیش تەنیا فریای ئەوە كەوتن بەشی خواردنی خۆیان بەرهەم بهێنن.
وتیشی: «بە هۆی قەیرانی داراییەوە ناتوانن هاوكاریی هیچ هەنگەوانێك بكەن، تەنها لە سنووری بەشی كشتوكاڵیی ئێمە ٣٨٠ هەنگەوان هەیە، سەرجەمیان ئەمساڵ هەنگوینەكەیان بەرهەمەكەی كەمی كردووە و جگە لەوەش كوالێتیی هەنگوینەكەش وەك ساڵان نەماوە كە لە پێشتردا ئەم ناوچەیە بە تایبەتییش هەنگوینی قەندیل باشترینیان بوو».
جگە لە كەمبوونەوەی بەرهەمەكەی ماوەی چەند ساڵێكە ساخكردنەوەشی لە بازاڕدا قورس بووە، زیاتر پەیوەندیی بە هاتنی داعش و داگیركردنی موسڵەوە هەیە، چونكە ساڵانە بەشێكی زۆری هەنگوینی كوردستان خەڵكی ئەوێ دەیكڕی و لەوێوە بەرەو سوریا دەیانگوازتەوە.
حسێن عەبدوڵڵا ٦٠ ساڵ تەمنیەتی و وەك خۆیشی دەڵێ هەر لە منداڵییەوە لەگەڵ كاری هەنگەوانی سەروكاری هەیە و وێڕای نیگەرانییەكانی دەڵێ: «حكومەت هیچ هاوكارییەكمان ناكات و نە پێداویستیمان پێ دەدا و نە وەك پێویست رێنمایی دەدەن، سەرەڕای ئەوەش، ئەمساڵ كە بەرهەمەكەمان كەمە دەبوایە حكومەت قەرەبوومان بكاتەوە، بەڵام كارئاسانییش ناكا بۆ فرۆشتنی بەرهەمەكە».
وتیشی: «وەرزی بەهاری ئەمساڵ زوو كۆتایی پێ هات و گوڵوگوڵزار نەما، بۆیە هەنگەكەش نەیتوانی باش كۆی كاتەوە، بۆیە سەرئەنجام بەرهەمەكە بەمجۆرە كەمی كرد».


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7394
19/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ئیتالیا مه‌ترسی گه‌وره‌ی سه‌رنه‌كه‌وتنی بۆ مۆندیال له‌سه‌ره‌ 19/10/2017
‌ رۆناڵدۆ زیندانی دەکرێت؟ 19/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP