ساغ نەبوونەوەی‌ بەروبوومە كشتوكاڵییەكان هۆكارە جووتیاران لە كشتوكاڵ بێزارن
ساغ نەبوونەوەی‌ بەروبوومە كشتوكاڵییەكان هۆكارە جووتیاران لە كشتوكاڵ بێزارن ‌ 26/9/2017
لە دەشتی‌ شارەزور ژمارەیەك خێزان پێكەوە كاری‌ كشتوكاڵی‌ دەكەن، بەڵام ساغ نەبوونەوەی‌ بەروبوومەكانیان ‌و ئاوڕنەدانەوەی‌ حكومەت لە كەرتی‌ كشتوكاڵ، خەریكە لە كاری‌ كشتوكاڵی‌ دووریان دەخاتەوە.

كشتوكاڵ بە نەوتی‌
 سپی‌ ناو دەبات
عائیشە محەمەد تەمەنی‌ 50 ساڵە، لەگەڵ عەلی‌ هاوسەری‌ لەسەرەتای‌ ژیانی‌ هاوسەرییانەوە لە دەشتی‌ شارەزور خەریكی‌ كاری‌ كشتوكاڵین، بەڵام ئەوەی‌ دەستیان دەكەوێت هێندەی‌ بەری‌ رەنج ‌و ماندوبوونیان نییە.
عەلی‌ ‌و عائیشە، نمونەی‌ دەیان خێزانن لە دەشتی‌ شارەزور كە بژێوی‌ ژیانیان لە رێگەی‌ كاری‌ كشتوكاڵییەوە پەیدا دەكەن، لەگەڵ ئەوەی‌ ئەوان پێكەوە شانیان داوەتە بەر كشتوكاڵ كردن ‌و كار ‌و فەرمانیان لەنێوان خۆیاندا بەش كردوە، بەڵام بێدەربەستی‌ حكومەت ‌و ساغ نەبوونەوەی‌ بەروبوومە كشتوكاڵیەكان لە بازاڕدا، خەریكە جووتیارەكان لەكاری‌ كشتوكاڵی‌ دەتۆرێنێت.
حكومەت چەندە دڵی‌ بە نەوت خۆشە ‌و پشتی‌ پێدەبەستێت، عادل غەریب-یش هێندە بە كشتوكاڵ كەیف خۆشە، ئەو كشتوكاڵ بە نەوتی‌ سپی‌ ناو دەبات. حكومەت بە نەوت ناتوانێت موچەی‌ خەڵك بدات ‌و بێ‌ پلانیەكەشی‌ وایكردوە ئەم جووتیارە نەتوانێت بە كشتوكاڵ بژێوی‌ منداڵەكانی‌ دابین بكات.

12 هەزار باخی‌ جۆراو جۆر
كە باس لە دەشتی‌ بەپیت دەكرێت راستەوخۆ ناوی‌ دەشتی‌ شارەزور دەهێنرێت، 116 هەزار دۆنم زەوی‌ كشاوكاڵی‌ لە سنوری‌ پارێزگای‌ هەڵەبجە بەردەوام دەكرێت بە كشتوكاڵ ‌و 12 هەزار باخی‌ جۆراو جۆریش بەشێك لە زەوی‌ ناوچەكەیان داپۆشیوە.
ئەگەر حكومەتی‌ هاوكاری‌ جووتیاران بكات، هێندە دەشتی‌ بە پیت لە هەرێمی‌ كوردستاندا هەن، كە پێداویستی‌ ناوخۆ پڕبكەنەوە، بەڵام ئێستا هەموو سەرنجێكی‌ دەسەڵاتداران لەسەر نەوتە، نەوتیش نەهامەتی‌ ‌و بێ‌ موچەی‌ بۆ خەڵك هێناوە ‌و كەرتەكانی‌ تریشی‌ ئیفلیج كردوە.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7394
19/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ئیتالیا مه‌ترسی گه‌وره‌ی سه‌رنه‌كه‌وتنی بۆ مۆندیال له‌سه‌ره‌ 19/10/2017
‌ رۆناڵدۆ زیندانی دەکرێت؟ 19/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP