رۆسنەفت، ئابووریی هەرێم بەهێز دەكات
رۆسنەفت، ئابووریی هەرێم بەهێز دەكات ‌ 27/9/2017
یەکەی ئابووری

بابەتی ئیمزاكردنی رێككەوتنامەی نێوان حكومەتی هەرێم و كۆمپانیای رۆسنەفتی روسی لەسەر راكێشانی بۆرییەكی گواستنەوەی غازی سروشتی ‌ بۆ توركیا لەئێستادا بۆتە یەكێك لەو بابەتە گرنگانەی لەلایەن راگەیاندنەكان و زۆرێك لەدامەزراوە تایبەتمەندەكانەوە گرنگی زۆری پێدەدرێت، هەندێكیشیان رێككەوتنەكە بەهەنگاوێكی گرنگ بۆ بەهێزكردنی ئابووریی هەرێم ناو دەبن، ئەمە لە دۆخێكدا كە ناوچەكە بە گۆڕانكاریەكی گەورەو خێرادا تێپەردەبێت.

سوود بە هەرێمی كوردستان دەگەیەنێت
بەپێی رێكەوتنەكەی نێوان حكومەتی هەرێم و كۆمپانیای رۆسنەفتی روسی، وێڕای راكێشانی بۆرییەكی گواستنەوەی غازی هەرێم سروشتی بۆ توركیا، ئەو بەرهەمەش بۆ دەرەوە هەناردە دەكات.
سەبارەت بە رێكەوتنەكەش، وەزیری سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت: رێكەوتنی نێوان حكومەتی هەرێم و كۆمپانیای رۆسنەفت، پەرەپێدانی كەرتی غازی سروشتی هەرێم خێرا دەكات و غازیش بۆ بەكارهێنانی ناوخۆ و دەرەوە دابین دەكات.
راشیگەیاندوە: خاڵێكی تری گرنگ لە رێكەوتنەكە بریتییە لەوەی بۆری بۆ هەناردەكردنی غازی سروشتی خێرا دروست دەكرێت دەكرێت و ئەویش دەبێتە هۆكار بۆئەوەی گواستنەوەی غازی هەرێم بۆ توركیا و یەكێتی ئەوروپا خێراتر بەرەو پێشەوە بڕوات. ئەو داهاتەشی كە لەڕێگەیەوە بەدەست دێت، سوود بە هەرێمی كوردستان بگەیەنێت و خزمەت بەهەمەچەشن كردنی ئابوورییەكەی دەكات.

(6%)ی خواستی ئەوروپا بۆ غازی سروشتی
هاوكات، بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێمیش، چاوەڕوان دەكرێت تا كۆتایی ئەمساڵ، رێكەوتنی هەرێم و كۆمپانیای رۆسنەفت تەواو بكرێت و كۆمپانیاكەش كاركردن لە دامەزراندنی بۆرییەكە دەستپێبكات كە پێداویستی وێستگە و كارگەكان بە غازی سروشتی دابین بكات و ئەوەندەش غاز بخاتە بەردەست كە هەناردەی بازاڕە نێودەوڵەتیەكانی وەك توركیا و یەكێتی ئەوروپا بكرێت.
چاوەڕزانیش دەكرێت توانای بۆرییەكەی ساڵانە تا 30 ملیار مەتر سێجا بێت كە یەكسانە بە (6%)ی خواستی ئەوروپا بۆ غازی سروشتی و بۆرییەكەش تا ساڵی 2019 بەمەبەستی بەكارهێنان و دابینكردنی ناوخۆ تەواو ببێت و هەناردەكردنی غازیش لەساڵی 2020 دەستپێدەكات.
هاوكات كۆمپانیای رۆسنەفت و حكومەتی هەرێم سەرقاڵی بەكۆتاگەیاندنی پڕۆژەی بەرزكردنەوەی توانای گواستنەوەی بۆری نەوتی خاوی هەرێمی كوردستانن كە نەوت هەناردەی بەندەری جەیهانی توركیا دەكات.

45 ملیار بەرمیل
ئیمزاكردنی ئەو رێكەوتننامەیەش لەكاتێكدایە، كە بەپێی هەڵسەنگاندنە رەسمییەكان  قەبارەی یەدەكی نەوت و غازی هەرێم دەگاتە 45 ملیار بەرمیل و ئەوەش لەو بڕە زیاترە كە وڵاتێكی وەك نەیجیریا هەیەتی. هەروەها بەهۆی ئەو بڕە زۆرەی لە غازی سروشتی لەكوردستان دۆزراوەتەوە، هانی كۆمپانیای رۆسنەفتی روسی داوە تا پێش هەر كۆمپانیایەكی تر، دەستپێشخەری بكات لە سەرۆكایەتیكردنی، پڕۆسەی هەناردەكردنی غازی سروشتی هەرێم بۆ دەرەوە، بۆئەو مەبەستەش بە پارەی روسی بۆرییەكی غازی بۆ بەندەری جیهانی توركیا رادەكێشرێت و بەوەش لە روویەكەوە كۆمپانیاكە دەكاتە یەكێك لە هەناردەكارە سەرەكییەكانی غازی سروشتی و لە روویەكی دیكەشەوە وڵاتانی ئەوروپا سودێكی زۆری لێ دەبینن. 


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7394
19/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ئیتالیا مه‌ترسی گه‌وره‌ی سه‌رنه‌كه‌وتنی بۆ مۆندیال له‌سه‌ره‌ 19/10/2017
‌ رۆناڵدۆ زیندانی دەکرێت؟ 19/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP