دڵنیایی بە هاووڵاتیان دەدرێت سنوورەكان كراوەن و بازاڕەكان پڕن لە خۆراك
دڵنیایی بە هاووڵاتیان دەدرێت سنوورەكان كراوەن و بازاڕەكان پڕن لە خۆراك ‌ 27/9/2017
یەکەی ئابووری

پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دڵنیایی دەدەنە هاووڵاتیان كە بەهیچ شێوەیەك سنوورەكان بەڕووی هەرێمی كوردستان دانەخراوەو بەهیچ جۆرێكیش كێشە بۆ خۆراك و سوتەمەنی لە شارەكان دروست نەبووە. هاوكات وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت: گەشتە ئاسمانیەكان رانەگیراون و بەئاسانیش راناگیرین، چونكە كۆمپانیاكانی جیهان ئەوە قبول ناكەن.

بەشی شەش مانگ هەیە
قایمقامی هەولێر پەیامێكی دڵنیایی ئاراستەی هاووڵاتیان دەكات و ئاشكرایدەكات، لەكۆگاكاندا بەشی شەش مانگ خۆراك بوونی هەیەو پێویست ناكات هاووڵاتیان نیگەران بن و ترسیان هەبێت. دەشڵێت:»هەموو ئەو دەنگۆیانە درون لەڕاستیەوە كە هیچ دەروازەیەك داخرابێت». راشیدەگەیەنێت: كێشەی بەنزین چارەسەركراوەو هەرزان دەبێت.
نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی هەولێر لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: دوای دیدارمان لەگەڵ ژمارەیەك بازرگانی هەولێر، بۆمان روونبۆوە كە بەشی شەش مانگ خۆراك و پێداویستی رۆژانەی خەڵك لەكۆگاكاندا هەیەو پێویست ناكات خەڵك نیگەران بێت و ترسی هەبێت.

نرخی بەنزین ئاسایی دەبێتەوە
قایمقامی هەولێر وتیشی:»بەشی شەش مانگ خۆراكی پێویست لەكۆگاكاندا عەمبارەو رۆژانەش بارهەڵگری بازرگانەكان لەڕێگەی دەروازەكانەوە دەگاتە كوردستان بەبێ كێشەو هیچ كامیش لەدەروازەكان دانەخراون و كراوەن».
سەبارەت بە ئەگەری دروستبوونی قەیرانی سوتەمەنی بەتایبەت بەنزین، قائیمقامی ناوەندی هەولێر ئاشكرایكرد: نرخی بەنزین دەچێتەوە دۆخی جارانی و ئەو گرفتەی هەبووە كە نرخ زیادببوو، كێشەیەكی تەكنیكی بوو، ئێستاش چارەسەركراوە.

كێشەی بازرگانی لە خاڵە سنووریەكاندا نییە
هاوكات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی رایگەیاند: هەموو ئەو دەنگۆیانەی باس لە داخستنی سنوورەكان دەكات ناڕاستن و هیچ كێشەیەكی بازرگانی لەخاڵە سنووریەكاندا بوونی نییە.
سیروان محەمەد سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایدەگەیەنێت: هەموو هاووڵاتیانی شاری سلێمانی لەوە دڵنیا دەكەمەوە ژوورەكەمان بەردەوام لە سەرخەتە لەگەڵ بەرپرسانی خاڵە سنوورییەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكانی پەیوەست بە ژووری بازرگانی لەوڵاتانی دراوسێ هیچ گرفتێكی بازرگانی دروست نەبوەو سنوورەكان كراوەن».

بازرگانان كاری خۆیان دەكەن
سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی راشیدەگەیەنێت: هاووڵاتیان با لەوە دڵنیابن كە هەموو پێداویستییەك لەشارەكاندا بوونی هەیە و لەڕووی خۆراكەوە هیچ كەموكوڕییەكمان نییە، هاورەكردن و هاتنی پێداویستیەكان لە سنوورەكانەوە ئاساییە و بازرگانان كاری خۆیان دەكەن و بەردەوامن لە هێنانی كاڵاكانیان.
ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی خوازیارە ریفراندۆم لە هەرێمی كوردستان ببێتە مایەی خێرو خۆشی و دەستكەوتێكی گەورە بۆ گەلەكەمان و بەهێزبوونی پەیوەندی زیاتر لەگەڵ تەواوی وڵاتانی جیهان.

گەشتەكان رانەگیراون
هاوكات، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت: گەشتە ئاسمانیەكان رانەگیراون و بەئاسانیش راناگیرین، چونكە كۆمپانیاكانی جیهان ئەوە قبول ناكەن.
مەولود باوەمراد، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم رایگەیاندوە: لەگەل وەزیری گواستنەوەی عیراق گفتوگۆمان كردوەو رایگەیاندوە كە تائێستا هیچ بڕیارێكمان لەبارەی راگرتنی گەشتە ئاسمانیەكانی هەرێمەوە نەداوە.
وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم وتیشی: «راگرتنی گەشتە ئاسمانیەكان زیان بە كۆمپانیاكانی گواستنەوە دەگەیەنێت و ئەمەش كارێكی ئەستەمە بۆ راگرتنی هێڵی فڕۆكەوانی هەرێمی كوردستان و وا بەئاسانیش راناگیرێن، چونكە كۆمپانیاكانی جیهان ئەوە قبوڵ ناكەن».


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7394
19/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ئیتالیا مه‌ترسی گه‌وره‌ی سه‌رنه‌كه‌وتنی بۆ مۆندیال له‌سه‌ره‌ 19/10/2017
‌ رۆناڵدۆ زیندانی دەکرێت؟ 19/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP