گەرمیان خاوەنی هەشت ملیۆن تۆن یەدەكی نەوتە
گەرمیان خاوەنی هەشت ملیۆن تۆن یەدەكی نەوتە ‌ 1/10/2017
یەکەی ئابووری
كۆمپانیای گازپرۆم ئاشكرای دەكات، كێڵگەی نەوتی گەرمیان خاوەنی هەشت ملیۆن تۆن یەدەكی نەوتە و كۆمپانیاكەشیان كار بۆ دامەزراندنی ژێرخانی كێڵگەی غاز لە ناوچەكە دەكات.
(سێرگی بیت رۆڤ) بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای گازپرۆم رایگەیاندوە، بەپێی ئەو رووپێویانەی كە كۆمپانیاكەیان لە كێلگەی نەوتی گەرمیان ئەنجامیان داوە، لەو بلۆكە نەوتیە بڕی هەشت ملیۆن تۆن نەوتی یەدەك هەیە، كە دەتوانرێت دەربهێنرێت، كۆمپانیاكەشیان لەئیستادا سەرقاڵی لێدانی دووەم بیری نەوتن، دوای ئەوەش زانیاری جیۆلۆجی ورد و ژمارەی نوێیان دەستدەكەوێت.
بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای گازپرۆم راشیگەیاندوە: ئێستا بەرهەمی نەوتی رۆژانەی كێڵگەی سەرقەڵا حەوت هەزار و 631 بەرمیلە، پێشبینیشیكردوە، لەساڵی 2019 تا 2022 بەرهەمی نەوت لە كۆمەڵگەی نەوتی گەرمیان بگاتە یەك ملیۆن تۆن لە ساڵێكدا.
ئەو بەرپرسەی گازپرۆم ئاماژەی ئەوەشكردوە، كۆمپانیاكەیان سەرقاڵی كۆكردنەوەی داتاو زانیارییە سەبارەت بە یەدەكی غاز لە كۆمەڵگەی گەرمیان، بۆ ئەوەی دەست بە دامەزراندنی ژێرخانی غاز لە ناوچەكەدا بكات.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7394
19/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ئیتالیا مه‌ترسی گه‌وره‌ی سه‌رنه‌كه‌وتنی بۆ مۆندیال له‌سه‌ره‌ 19/10/2017
‌ رۆناڵدۆ زیندانی دەکرێت؟ 19/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP