نزیكەی 20 سەعات كارەبای نیشتمانی دابین دەكرێت
نزیكەی 20 سەعات كارەبای نیشتمانی دابین دەكرێت ‌ 3/10/2017
یەکەی ئابووری
وەزارەتی كارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت: پێدانی كارەبای نیشتمانی بە هاووڵاتیان بۆ مانگی زیاد دەكات، بەڕێوەبەری كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێمیش رایدەگەیەنێت: ئەگەر گرفتی تەكنیكی روو نەدات و ئاستی بەرهەمهێنان گۆڕانكاری بەسەردا نەیەت، دەتوانین رۆژانە لەنێوان (16 بۆ 20) سەعات كارەبای نیشتمانی لەمانگی تشرینی یەكەم بۆ هاووڵاتیان دابین بكەین.
ئومێد ئەحمەد بەڕێوەبەری كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێم بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی راگەیاندوە: لەئێستادا خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبای نیشتمانی كەمبۆتەوەو ئاستی بەرهەمهێنانیش وەك خۆیەتی، بۆیە لەم مانگەدا، كارەبای نیشتمانی بۆ هاووڵاتیان زیاد دەكات و دەتوانین بڵێین مانگی تشرینی یەكەم خۆشترین مانگ دەبێت لەساڵەكەدا.
بەڕێوەبەری كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێم وتیشی: «لەئێستادا كە سەرەتای مانگی تشرینی یەكەمە، بڕی (16) سەعات كارەبای نیشتمانی دەدرێت بە هاووڵاتیان».
سەبارەت بە پێدانی كارەبای نیشتمانی بۆ مانگی داهاتوو، ئومێد ئەحمەد رایگەیاند: نازانین بارودۆخەكە تاوەكو كۆتایی مانگی تشرینی یەكەم چی بەسەر دێت، بەڵام پێشبینی دەكەین لەنێوان (16 بۆ 20) سەعات كارەبای نیشتمانی بدەین بە هاووڵاتیان.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7394
19/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ئیتالیا مه‌ترسی گه‌وره‌ی سه‌رنه‌كه‌وتنی بۆ مۆندیال له‌سه‌ره‌ 19/10/2017
‌ رۆناڵدۆ زیندانی دەکرێت؟ 19/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP