راگرتنی پارەی فرۆشتنی نەوتی هەرێم لەلایەن توركیاوە رەتدەكرێتەوە
راگرتنی پارەی فرۆشتنی نەوتی هەرێم لەلایەن توركیاوە رەتدەكرێتەوە ‌ 3/10/2017
یەکەی ئابووری
سەفین دزەیی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رەتیدەكاتەوە، پارەی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتی توركیاوە راگیرابێت و رایدەگەیەنێت: كڕیارەكان راستەوخۆ پارەكەی دەدەنە حكومەتی هەرێم.
رۆژنامەی (گونەش)ی توركی بڵاویكردۆتەوە، ئەنقەرە هەنگاو بە هەنگاو سزاكانی بەسەر هەرێمی كوردستان دەسەپێنێت و بڕیاریداوە تەنیا مامەڵە لەگەڵ حكومەتی عیراق بكات، لەو چوارچێوەیەشدا ناردنی پارەی داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستانی بۆ هەولێری راگرتووە.
سەفین دزەیی راشیگەیاندوە: داهاتی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی كوردستان لەو كۆمپانیایانە وەردەگیرێت كە نەوتەكەیان بۆ دەچێت و دواتر پارەكە دەگاتە هەرێم‌ و ماوەیەكە پارەی فرۆشتنی نەوتی هەرێم تەحویلی توركیا نەكراوە تاوەكو رابگیرێت، بەڵكو كڕیارەكان راستەوخۆ پارەی نەوت دەدەنە هەرێمی كوردستان.
وتەبێژی حكومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەشكرد: هاووڵاتیانی كوردستان دڵنیادەكەینەوە بەهیچ شێوەیەك پارەی فرۆشتنی نەوتی هەرێم رانەگیراوە و ئەو هەواڵانەشی باس لەو بابەتە دەكەن دوورن لە راستییەوە.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7394
19/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ئیتالیا مه‌ترسی گه‌وره‌ی سه‌رنه‌كه‌وتنی بۆ مۆندیال له‌سه‌ره‌ 19/10/2017
‌ رۆناڵدۆ زیندانی دەکرێت؟ 19/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP