هاتۆچۆی بازرگانیی نێوان هەرێم و بەغدا ئاسایی دەبێتەوە
بۆ ماوەی پێنج رۆژ لەلایەن دانیشتووانی قەزای خاڵسەوە بەڕووی بارهەڵگرەكان داخرا هاتۆچۆی بازرگانیی نێوان هەرێم و بەغدا ئاسایی دەبێتەوە ‌ 3/10/2017
یەکەی ئابووری
دوای راگرتنی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكان بۆ ماوەی پێنج رۆژ لەنێوان هەرێمی كوردستان و عیراق لە سنووری قەزای خاڵس، لە بەرەبەیانی دوێنێ-وە (2ی تشرینی 2017)، رێگە بۆ هاتۆچۆی ئەو ئۆتۆمبێلانە كرایەوە و سەرۆكی ژووری بازرگانی سلێمانیش رایدەگەیەنێت: هاتۆچۆی بازرگانی ئاسایی بۆتەوە.

هاتۆچۆ کراوەیە
سیروان محەمەد سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی، رایگەیاند: دوای داخستنی رێگەی سەرەكی نێوان (كەركوك – بەغدا) بۆ ماوەی پێنج رۆژ لەلایەن دانیشتووانی قەزای خاڵسەوە بە رووی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكانەوە، كاتژمێر (6)ی بەرەبەیانی دوێنێ (2ی تشرینی یەكەمی 2017)، ئەو رێگایە كرایەوە و ئێستا هاتۆچۆی بازرگانی لەنێوان هەرێم و عیراق ئاسایی بۆتەوە.

هەرێم چی هەناردە دەكات
سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی وتیشی: «لەو رۆژەوەی ئەو رێگایە داخراوە، وەكو ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی پەیوەندیمان بە یەكێتی ژوورە بازرگانیەكانی عیراقەوە كردوە و داوامانكرد رێگەچارەیەك بۆ داخستنی ئەو رێگایە بدۆزنەوە، ئەوانیش فشاری بێكاربوونی هەزاران شۆفێری بارهەڵگریان لەسەر بوو، ئەمە جگەلەوەی بازاڕەكانی ناوەڕاست و باشوور توشی كەمی ئەو بەرهەمانە بوون كە لەهەرێمەوە هەناردە دەكرا».
سیروان محەمەد راشیگەیاند: لەهەرێمەوە سەوزە و میوە و هێلكە و مریشك و كەرەستەكانی بیناسازی هەناردەی عیراق دەكرێت، لەوێشەوە بەپێی وەرزەكان سەوزە هاوردە دەكرێت و لەگەڵ چەند مادەیەكی خۆراكی وەكو شەكر.
رۆژی 27ی ئەیلولی 2017، وەك ناڕەزایەتیەك بەرامبەر بە ریفراندۆمەكەی هەرێمی كوردستان، دانیشتووانی فەزای خاڵس بۆ ماوەی پێنج رۆژ رێگەی سەرەكی (كەركوك - بەغدا)یان بە رووی ئەو بارهەڵگرانەدا داخست، كە شمەك لە هەرێمەوە هەناردەی ناوەڕاست و باشووری عیراق دەكەن و بە پێچەوانەشەوە.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7394
19/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ئیتالیا مه‌ترسی گه‌وره‌ی سه‌رنه‌كه‌وتنی بۆ مۆندیال له‌سه‌ره‌ 19/10/2017
‌ رۆناڵدۆ زیندانی دەکرێت؟ 19/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP