داوای كردنەوەی حیساب بانكیی بۆ فەرمانبەران دەكرێت
داوای كردنەوەی حیساب بانكیی بۆ فەرمانبەران دەكرێت ‌ 4/10/2017
یەکەی ئابووری
فراكسیۆنی یەكێتیی لە پەرلەمانی كوردستان، لەبارەی مووچە و میكانیزمی حساب بانكی فەرمانبەرانەوە روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە، سەرۆكی فراكسیۆنەكەش رایدەگەیەنێت، «لەدوا كۆبونەوەمان لەگەڵ حكومەت، جەختكرایەوە دوای لابردنی پاشەكەوت، حساب بانكی بۆ فەرمانبەران دروستدەكرێت. دەشڵێت:»بەرپرسانی حكومەت و وەزارەتی دارایی پێشوازییان لەچەند پێشنیازێكی پەرلەمان كردوە لەبارەی مووچە پاشەكەوتكراوەكانی فەرمانبەرانەوە».

(10%)ی پاشەكەوتەكە بچێەسەر
 حساب بانكی فەرمانبەر
دلێر ماوەتی، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی لەپەرلەمانی كوردستان بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی راگەیاند: «لەدوا كۆبوونەوەی نێوان حكومەت و پەرلەمان، تایبەت بوو بەلابردنی پاشەكەوتی مووچەو دانانی سیستمێكی نوێی مووچە».
بەوتەی دلێر ماوەتی، تەوەری یەكەمی دانیشتنەكە باسكردن بوە لەدانانی حساب بانكیەكی تایبەت بەفەرمانبەران كە مووچە پاشەكەوتكراوەكانی تێدا پارێزراوبێت.
وتیشی:»پێشنیازكرا دوای دانانی سیستمی نوێی مووچە، حساب بانكیەكی تایبەت بە فەرمانبەران ئامادە بكرێت، ئەگەر باری دارایی حكومەت باشبوو ئەوا  ماوەی چەند مانگ جارێك لە (10%)ی پاشەكەوتەكە بچێەسەر حساب بانكی فەرمانبەرەكەو بتوانێت ئەو ڕێژەیە بەكاربهێنێت و سودمەندبێت لێی».

بەهەماهەنگی حكومەت و پەرلەمان
 كاری لەسەربكرێت
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی ئەوەشی ئاشكراكرد، «یان فەرمانبەرەكە دەتوانێت لەڕێگەی ئەو حساب بانكیەوە قەرزەكانی حكومەت بداتەوە یان ئەگەر فەرمانبەرەكە قەرزاری كەسێكی دیكەبوو ئەویش بەهەمانشێوە پاشەكەوت لەسەر مووچەی كرابوو، ئەوا رێژەیەك لەپاشەكەوتەكەی بخرێتەسەر حساب بانكی فەرمانبەرەكەی دیكە».
ئەوەشی روونكردۆتەوە، «سەرجەم ئەو پێشنیازانەی لەكۆبوونەوەكاندا خرانەڕوو، لەلایەن نوێنەرانی حكومەت و وەزارەتی داراییەوە بەهەند وەرگیران بەجۆرێك، بتوانرێت بەهەماهەنگی حكومەت و پەرلەمان كاری لەسەربكرێت».
دلێر ماوەتی جەختیكردەوە، سەرجەم ئەو پڕۆژانەی تایبەتن بەپاشەكەوتی مووچە، لەلایەن كەسانی پسپۆڕو شارەزاوە تاوتوێدەكرێت و هەوڵ دەدرێت میكانیزمێك بدۆزرێتەوە كە لە بەرژەوەندی فەرمانبەران لەداهاتوودا بۆ سیستمی نوێی مووچە دابنرێت.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7394
19/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ئیتالیا مه‌ترسی گه‌وره‌ی سه‌رنه‌كه‌وتنی بۆ مۆندیال له‌سه‌ره‌ 19/10/2017
‌ رۆناڵدۆ زیندانی دەکرێت؟ 19/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP