فه‌ره‌نسا پاڵه‌وانی جامی هۆپمانه‌
فه‌ره‌نسا پاڵه‌وانی جامی هۆپمانه‌ ‌ 9/1/2017
هه‌ڵبژارده‌ی‌ تێنسی سه‌رزه‌وی فه‌ره‌نسا بۆ جاری دووه‌م له‌ مێژوویدا جامی هۆپمانی برده‌وه‌ كه‌ له‌یاریی كۆتایی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا توانی هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌مریكا دووچاری شكست بكات.
فه‌ره‌نسا له‌ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌مریكا زۆر به‌ به‌هێزی ده‌ستی پێكرد كه‌ ریچارد گاسكێ توانی زۆر به‌ زه‌حمه‌ت به‌ 2 كۆمه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌ك له‌ جاك سۆك بباته‌وه‌، خاڵی كۆمه‌ڵه‌كانیش 6-3 و 5-7 و 7-6 بوو.
به‌ڵام له‌ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی‌ كچان كۆكۆ فاندرفیگیه‌ توانی له‌ كریستینا ملادینۆڤیچی فه‌ره‌نسی بباته‌وه‌و ئه‌نجامه‌کە یه‌كسان بكاته‌وه‌، كه‌ له‌و یارییه‌دا كۆكۆ ئاستی به‌رزی پێشكه‌ش كردو یارییه‌كه‌ی‌ به‌ 2 كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر برده‌وه‌.
له‌یاریی سێیه‌م و یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌ كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ جوتی تێكه‌ڵاو فه‌ره‌نسا توانی به‌ 2 كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر براوه‌بێت، خاڵی كۆمه‌ڵه‌كانیش 4-1 و 4-3 بوو كه‌ یاریی سێیه‌می ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌ به‌ سیستمی فاست فۆر به‌ڕێوه‌ده‌چێت و كۆمه‌ڵه‌كانیش له‌ 4 گێم پێكدێت.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7300
22/6/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ یۆرۆی لاوان 22/6/2017
‌ رۆناڵدۆ كه‌ی ده‌چێته‌ دادگا؟ 22/6/2017
زانست
‌ دروستبوونی ورگ و هۆكار و چاره‌سه‌ر 22/6/2017
‌ دۆزینه‌وه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش له‌ پیرۆ 22/6/2017
‌ ناسا : له‌ خۆر نزیك ده‌بێته‌وه‌ 22/6/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP