واین رۆنی گۆڵكه‌ری مێژوویی شه‌یتانه‌ سووره‌كانه‌
واین رۆنی گۆڵكه‌ری مێژوویی شه‌یتانه‌ سووره‌كانه‌ ‌ 9/1/2017
به‌ تۆماركردنی گۆڵێك له‌یاریی یانه‌كه‌ی‌ به‌رامبه‌ر به‌ یانه‌ی‌ ریدینگ، واین رۆنی كاپتنی یانه‌ی‌ مانچسته‌ر یونایتد ناوی خۆی به‌ پیتی زێڕین له‌مێژووی یانه‌كه‌ی‌ نووسیه‌وه‌ كه‌ كۆی گۆڵه‌كانی گه‌یانده‌ 249 گۆڵ و ژماره‌كه‌ی‌ بۆبی چارلتۆنی یاریزانی پێشووی یانه‌كه‌ی‌ یه‌كسان كرده‌وه‌ كه‌ گۆڵكه‌ری مێژوویی یانه‌كه‌یه‌.
چارلتۆن له‌ 758 یاریی توانیویه‌تی 249 گۆڵ بكات، له‌كاتێكدا رۆنی له‌ 542 یاریدا توانی ئه‌و ژماره‌ گۆڵه‌ بكات و پێویستی به‌یه‌ك گۆڵی تره‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌ته‌نیا ببێته‌ گۆڵكه‌ری مێژوویی یانه‌كه‌ی‌.
له‌پله‌ی سێیه‌می گۆڵکه‌رانی یانه‌ی‌ مانچسته‌ر یونایتدیش ناوی دینیس لۆی سكۆتله‌ندی دێت كه‌ خاوه‌نی 237 گۆڵه‌ له‌ 404 یاریدا.
رۆنی پێشتریش له‌ ساڵی 2015 توانی ژماره‌ی پێوانه‌یی گۆڵكه‌ری مێژویی هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئینگلته‌را بشكێنێت كه‌ ئه‌ویش به‌ تۆماركردنی 43 گۆڵ به‌ناوی چارلتۆن بوو، ئێستاش رۆنی به‌ 53 گۆڵ گۆڵكه‌ری مێژوویی هه‌ڵبژارده‌كه‌یه‌.
یه‌كه‌م گۆڵی رۆنی له‌گه‌ڵ یانه‌ی‌ مانچسته‌ر یونایتد ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ 28/9/2004 به‌رامبه‌ر به‌ یانه‌ی‌ فه‌نارباخچه‌ی توركی له‌چامپیۆنس لیگ كه‌ له‌و یارییه‌دا 3 گۆڵی كرد.
رۆنی ده‌ستپێكی یاری كردنی له‌ ئێڤه‌رتۆن بووه‌ كه‌ له‌ ساڵی 2002 تا 2004 یاریی بۆ ئه‌و یانه‌یه‌ كردو دواتر به‌رامبه‌ر بڕی 25 ملیۆن و 600 هه‌زار پاوه‌ند په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی‌ مانچسته‌ر یونایتد كردو ئه‌و كات بووه‌ گرانترین یاریزانی خوار 20 ساڵ.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7323
25/7/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ تایگه‌ر ودزی ئه‌فسانه‌ له‌ پله‌ی 1005ی جیهاندایه‌ 25/7/2017
‌ كریس فرۆم تۆر دۆ فرانسی برده‌وه‌ 25/7/2017
زانست
‌ بۆچی میوە بە مۆم ڕووپۆش دەكرێت؟ 24/7/2017
‌ مایكڵ دێڵ 24/7/2017
‌ كاریگەریی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە هـەرێمی كوردستاندا 24/7/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP