دیۆكۆڤیچ نازناوی قه‌ته‌ر ئێكسۆن مۆبیلی برده‌وه‌
دیۆكۆڤیچ نازناوی قه‌ته‌ر ئێكسۆن مۆبیلی برده‌وه‌ ‌ 9/1/2017
نۆڤاك دیۆكۆڤیچی سربی و دووه‌می ریزبه‌ندی یاریزانانی تێنسی سه‌رزه‌وی نازناوی ژماره‌ 25ی پاڵه‌وانێتی قه‌ته‌ر ئێكسۆن مۆبیلی برده‌وه‌، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی‌ له‌یاریی كۆتایی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌ ئه‌ندی مۆرای به‌ریتانی و پێشه‌نگی ریزبه‌ندی یاریزانانی جیهانی دووچاری شكست كرد.
یاریی كۆتایی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ كه‌ ده‌ستپێكی جه‌نگی نێوان ئه‌و 2 یاریزانه‌ ده‌بوو بۆ گرتنی پێشه‌نگی ریزبه‌ندی جیهان، ئاستی به‌رزی له‌لایه‌ن هه‌ردوو یاریزانه‌وه‌ به‌خۆوه‌ بینی.
یارییه‌كه‌ به‌ ركابه‌ری به‌هێز له‌نێوان هه‌ردوو یاریزان ده‌ستیپێكرد كه‌ سه‌ره‌تا هه‌ر یاریزانه‌و 3 گێمی یه‌كه‌م پارێزگاری له‌ سێرفه‌كه‌ی‌ كرد، به‌ڵام له‌ گێمی حه‌وته‌م دیۆكۆڤیچ سێرفی مۆرای شكاندو دواتریش توانی جارێكی تر سێرفی بشكێنێت و ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ 6-3 بباته‌وه‌.
له‌ كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌مدا مۆرای به‌ به‌هێزی گه‌ڕایه‌وه‌و توانی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ 7-5 بباته‌وه‌و ئه‌نجامه‌كه‌ یه‌كسان بكاته‌وه‌، به‌ڵام له‌كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌شدا دیۆكۆڤیچ توانی 6-4 براوه‌بێت و نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ بباته‌وه‌ كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ بڕی 209 هه‌زار و 665 دۆلاری وه‌كو خه‌ڵاتی دارایی وه‌گرت.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7325
27/7/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ یۆرۆی كچان دوا هه‌نگاوی یه‌كه‌م قۆناغی ده‌نێت 27/7/2017
‌ مباپی له‌ مه‌دریده‌ 27/7/2017
زانست
‌ دووباره‌ به‌كارهێنانه‌وه‌ی بوتڵی ئاو مه‌ترسیداره‌ 27/7/2017
‌ شه‌قامی چه‌تره‌كان 27/7/2017
‌ توێژینه‌وه‌یه‌ك: مانگی له‌ دایك بوونت، ته‌ندروستیت دیاری ده‌كات 27/7/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP