نازناوی بریسبینی برده‌وه‌
نازناوی بریسبینی برده‌وه‌ ‌ 10/1/2017
گریگۆری دیمیترۆڤی بولگاری نازناوی پاڵه‌وانێتی تێنسی سه‌رزه‌وی بریسبینی برده‌وه‌ كه‌ دواین ئاماده‌كاری یاریزانانه‌ به‌ر له‌ ده‌ستپێكردنی پاڵه‌وانێتی گراندسلامی ئوسترالیا.
دیمیترۆڤی چوارده‌یه‌می ریزبه‌ندی جیهان له‌ یاریی كۆتایی روبه‌ڕوی كی نیشیكۆری ژاپۆنی و ریزبه‌ندی پێنجه‌می جیهان بۆوه‌و یارییه‌كه‌شی به‌ 2 كۆمه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌ك لێ برده‌وه‌، به‌مه‌ش دوای 2 ساڵ و نیو ئه‌و یاریزانه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ باوه‌شی نازناوه‌كان كه‌ ئه‌مه‌ پێنجه‌م جامه‌ به‌رزی ده‌كاته‌وه‌.
دیمیترۆڤ له‌قۆناغی پێش كۆتایی توانیبووی میلۆس راونیچی خاوه‌ن نازناوی ساڵی رابردوو دووچاری شكست بكات، له‌یارییه‌كه‌شدا  به‌رامبه‌ر نیشیكۆری ئاستی به‌رزی پێشكه‌ش كردو كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می به‌ ئاسانی 6-2 برده‌وه‌.
له‌كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌مدا نیشیكۆری به‌ به‌هێزی گه‌ڕایه‌وه‌و به‌ هه‌مان ئه‌نجام ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ی برده‌وه‌و ئه‌نجامه‌كه‌ی‌ یه‌كسان كرده‌وه‌، به‌ڵام له‌ كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م و یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌شدا دیمیترۆڤ توانی 6-3 براوه‌بێت و بۆ یه‌كه‌م جار بردنه‌وه‌ به‌رامبه‌ر كی نیشیكۆری تۆماربكات.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7173
20/1/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ خولی نایابی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان 19/1/2017
‌ گراند سلامی ئوستورالیا 19/1/2017
زانست
‌ به‌ به‌ڵگه‌وه‌ خوێنه‌رانی‌ كتێب ساڵی‌ 1960 زیاتر بووه‌ له‌ ئێستا 19/1/2017
‌ زیانه‌كانی زۆر به‌كارهێنانی خوێ 19/1/2017
‌ تێچووی جگه‌ره‌كێشان له‌سه‌ر ئابوری جیهان گه‌یشتۆته‌ زیاتر له‌ یه‌ك تریلیۆن دۆلار 19/1/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP