بۆندێكی خه‌یاڵی ره‌ت ده‌كاته‌وه‌
بۆندێكی خه‌یاڵی ره‌ت ده‌كاته‌وه‌ ‌ 10/1/2017
رۆبه‌رت لیڤاندۆڤسكی هێرشبه‌ری یانه‌ی‌ بایرن مونشن بۆندێكی خه‌یاڵی یانه‌یه‌كی چینی ره‌ت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ بۆ چونه‌ خولی ئه‌و وڵاته‌ خراوه‌ته‌ به‌رده‌می.
سیزاری كۆچارسكی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی لیڤاندۆڤسكی ئاشكرای كرد یه‌كێك له‌یانه‌كانی خولی چین بۆندیان پێشكه‌ش كردووه‌و ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕیوه‌ ساڵانه‌ بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ وه‌كو موچه‌ بده‌ن به‌و یاریزانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ بچێته‌ خولی چین، له‌پاڵیشدا ئاماده‌بون 200 ملیۆن یۆرۆ بده‌ن به‌ ئیداره‌ی بایرن مونشن بۆ ئه‌وه‌ی‌ ده‌ستبه‌رداری ئه‌و یاریزانه‌ بێت.
كۆچارسكی وتی: له‌لایه‌ن یه‌كێك له‌و بریكارانه‌ی‌ یاریزانان ده‌گوازنه‌وه‌ بۆ چین په‌یوه‌ندیم پێوه‌كرا كه‌ یانه‌یه‌كی خولی چین ئاماده‌یه‌ موچه‌ی ساڵانه‌ی‌ 40 ملیۆن بدات به‌ لیڤاندۆڤسكی تا بچێته‌ خولی ئه‌و وڵاته‌.
وتیشی: لیڤا هێشتا لاوه‌و نایه‌وێت ریزی بایرن مونشن جێبهێڵێت، بۆیه‌ ره‌تی كرده‌وه‌ بچێته‌ خولی چین.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7204
26/2/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ نه‌ورۆز، شیروانه‌، كه‌ركوك، پ.هه‌ولێر بۆ چوارگۆشه‌ی زێڕین 26/2/2017
‌ پێكانه‌كه‌ی‌ كازۆرلا تا كۆتایی وه‌رز درێژه‌ی ده‌بێت 26/2/2017
زانست
‌ هۆكاری خه‌وتنی مرۆڤ و زینده‌وه‌رانی تر ئاشكرا بوو 22/2/2017
‌ میكانیزمێكی نوێ بۆ وه‌ستاندنی خوێنبه‌ربوونی مێشك 22/2/2017
‌ كونێكی ڕه‌ش له‌ گه‌له‌ ئه‌ستێره‌كه‌ماندا خۆی شاردووه‌ته‌وه‌ 22/2/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP