ئۆزیل به‌ مه‌رج بۆنده‌كه‌ی‌ نوێ ده‌كاته‌وه‌
ئۆزیل به‌ مه‌رج بۆنده‌كه‌ی‌ نوێ ده‌كاته‌وه‌ ‌ 11/1/2017
مه‌سعود ئۆزیلی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی‌  ئه‌رسناڵ رایگه‌یاند ته‌نیا له‌ دۆخێكدا بۆنده‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی‌ نوێ ده‌كاته‌وه‌، ئه‌ویش دڵنیابوونه‌ له‌ مانه‌وه‌ی‌ ئارسین ڤینگه‌ر وه‌كو راهێنه‌ری یانه‌ له‌نده‌نیه‌كه‌.
ئۆزیل و سانشێز جێی بایه‌خی به‌شێكی زۆری رۆژنامه‌كانی ئه‌وروپان كه‌ تا ئێستا ره‌تیان كردۆته‌وه‌ بۆنده‌كه‌یان له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یان نوێ بكه‌نه‌وه‌، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی‌ گوشار بخه‌نه‌ سه‌ر یانه‌كه‌ تا موچه‌ی ساڵانه‌یان بۆ زیاد بكات.
دوای گفتوگۆیه‌كی درێژخایه‌ن و نه‌گه‌یشتن به‌ ئه‌نجام یانه‌ی‌ ئه‌رسناڵ بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی گفتوگۆكانی راگرت، ئه‌مه‌ش وای كردوه‌ به‌شێكی زۆر له‌ یانه‌كان چاودێری دۆخی ئه‌و 2 یاریزانه‌ بكه‌ن.
به‌ڵام ئارسین ڤینگه‌ری راهێنه‌ری یانه‌كه‌ رایگه‌یاند سانشێز به‌ڵێنی داوه‌ له‌یانه‌كه‌ بمێنێته‌وه‌و ئۆزیلیش كه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ 18 مانگیان ماوه‌ بۆنده‌كه‌یان كۆتایی بێت ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیوه‌ بۆنده‌كه‌ی‌ نوێ بكاته‌وه‌، به‌ڵام مه‌رجی مانه‌وه‌ی‌ ڤینگه‌ری وه‌كو راهێنه‌ری یانه‌كه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ داناوه‌.
له‌و باره‌یه‌وه‌ ئۆزیل وتی: من دڵخۆشم له‌گه‌ڵ ئه‌رسناڵ و ده‌مه‌وێت به‌ هانده‌رانی یانه‌كه‌ی‌ بڵێم من ئاماده‌م بۆنده‌كه‌م نوێ بكه‌مه‌وه‌، به‌ڵامه‌ به‌ده‌ست ئیداره‌ی یانه‌كه‌شه‌.
وتیشی: ئیداره‌ی یانه‌كه‌ به‌باشی ده‌زانێت من بۆ له‌ ئه‌رسناڵم، من له‌به‌ر ڤینگه‌ر له‌و یانه‌یه‌م، چونكه‌ ئه‌و بۆندی له‌گه‌ڵدا ئیمزا كردم، بۆیه‌ من متمانه‌م به‌و هه‌یه‌و ده‌مه‌وێت دڵنیابم له‌ مانه‌وه‌ی‌ له‌ ریزی یانه‌كه‌.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7325
27/7/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ یۆرۆی كچان دوا هه‌نگاوی یه‌كه‌م قۆناغی ده‌نێت 27/7/2017
‌ مباپی له‌ مه‌دریده‌ 27/7/2017
زانست
‌ دووباره‌ به‌كارهێنانه‌وه‌ی بوتڵی ئاو مه‌ترسیداره‌ 27/7/2017
‌ شه‌قامی چه‌تره‌كان 27/7/2017
‌ توێژینه‌وه‌یه‌ك: مانگی له‌ دایك بوونت، ته‌ندروستیت دیاری ده‌كات 27/7/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP