ناوبژیوانێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌كه‌ركوك
ناوبژیوانێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌كه‌ركوك ‌ 11/1/2017
به‌م دواییه‌ یوسف سه‌عیدی ناوبژیوانی تۆپی پێی شاری كه‌ركوك بڕوانامه‌ی نێوه‌ده‌ڵه‌تی وه‌رگرت و شاره‌ی فیفا له‌سه‌ر سنگی نه‌خشێنرا.
ئه‌م ناوبژیوانه‌ به‌ئه‌زموونه‌ی كوردستان و عیراق و شاری كه‌ركوك، وه‌ك خۆی رایگه‌یاندووه‌ ئه‌م سه‌روه‌رییه‌ی له‌ئه‌نجامی هه‌وڵ و تێكۆشانێكی زۆر بووه‌، سه‌رجه‌م پله‌كانی ناوبژیوانی بڕیوه‌ تا گه‌یشتووه‌ به‌پله‌ی نێوده‌وڵه‌تی.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه‌ ئه‌و ناوبژیوانه‌ی ئه‌م پله‌یه‌ ده‌سته‌به‌رده‌كات و شاره‌ی فیفای پێده‌به‌خشرێت، نابێت ته‌مه‌نی له‌ 30 ساڵ زیاتر بێت، دبێت زمانی ئینگلیزی  به‌نوسین و خوێندنه‌وه‌و قسه‌كردن به‌باشی بزانێت، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ووت ئه‌م له‌نێو ئه‌و چوار ناوبژیوانه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ تیۆری و پراكتیكییه‌كانیان كردووه‌ نمره‌ی یه‌كه‌می وه‌رگرتووه‌.
به‌م بڕوانامه‌یه‌وه‌ شاری كه‌ركوك ده‌بێته‌ خاوه‌نی دوو بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ناوبژیوانی ناوه‌ڕاستی یاریگای تۆپی پێ، پێش ئه‌م مه‌حمود نوره‌دینیش ئه‌م بڕوانامه‌یه‌ی وه‌رگرتووه‌.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7226
28/3/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ پاڵاوتنی مۆندیال ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌ 28/3/2017
‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ راماڵینی ركابه‌ره‌كانی به‌رده‌وامه‌ 28/3/2017
زانست
‌ دۆزینه‌وه‌ی دوو په‌یكه‌ری پاشا‌ له‌ پایته‌ختی میسر 28/3/2017
‌ ته‌ندروستی جیهانی: پیسبوونی ژینگه‌ هۆكاری مردنی مناڵانه‌ 28/3/2017
‌ ته‌لەسكۆبی هابل دوو وێنه‌ی ناوازه‌ی گه‌ردوون ده‌گرێت 28/3/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP