هه‌ڵبژارده‌كانی مۆندیال ده‌بن به‌ 48 هه‌ڵبژارده‌
هه‌ڵبژارده‌كانی مۆندیال ده‌بن به‌ 48 هه‌ڵبژارده‌ ‌ 12/1/2017
یه‌كێتیی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پێ بڕیاریدا هه‌ڵبژارده‌كانی به‌شدار له‌ دوا یارییه‌كاندا له‌ 32 هه‌ڵبژارده‌وه‌ بۆ 48 هه‌ڵبژارده‌ زیاد بكرێت.
ئه‌نجومه‌نی فیفا له‌كۆبوونه‌ی یه‌كه‌می ساڵی نوێی 2017-ی خۆیدا كه‌ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو به‌ستی، ئه‌م بڕیاره‌یان په‌سه‌ند كردو له‌تۆڕی تویته‌ریش به‌ره‌سمی بڵاویان كردۆته‌وه‌.
ئه‌مه‌ چواره‌م جاره‌ ئه‌م رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌ بڕیارێكی له‌م جۆره‌ ده‌دات و ژماره‌ی هه‌ڵبژارده‌كانی به‌شدار له‌ دوا یارییه‌كاندا زیاد ده‌كات.
یه‌كه‌مین مۆندیال كه‌ساڵی 1930 له‌ ئۆرۆگوای رێكخرا، 13 هه‌ڵبژاره‌ به‌شداریی دوا یارییه‌كانیان كردبوو، سه‌رجه‌م هه‌ڵبژارده‌كانیش ته‌نیا له‌هه‌ردوو كیشوه‌ری ئه‌وروپاو هه‌ردوو ئه‌مریكای باكوورو باشوور بوون.
پاش چوار ساڵ له‌م مۆندیاله‌، ژماره‌ی هه‌ڵبژارده‌كان زیاد كرا بۆ 16 هه‌ڵبژارده‌، جارێکی تر ‌و پاش تێپه‌ڕ بوونی نیو سه‌ده‌ به‌سه‌ر‌ یه‌كه‌م مۆندیالدا، له‌مۆندیالی 1982-ئیسپانیاوه‌ بۆ دووه‌م جار ژماره‌ی هه‌ڵبژارده‌كان زیاد كراو هه‌ڵبژارده‌ به‌شداره‌كان له‌ 16 هه‌ڵبژارده‌وه‌ كرا به‌ 24 هه‌ڵبژارده‌.
مۆندیاله‌كان به‌م سیستم و ژماره‌ی هه‌ڵبژاردانه‌وه‌ به‌رده‌وام بوو تا مۆندیالی 1998 له‌ فه‌ره‌نسا، له‌م مۆندیاله‌شدا بۆ جاری سێیه‌م هه‌ڵبژارده‌كانی به‌شدار له‌ دوا یارییه‌كاندا زیاد كراو ژماره‌كانیان كرا به‌ 32 هه‌ڵبژارده‌.
له‌ 32 هه‌ڵبژارده‌وه‌ بۆ 48 هه‌ڵبژارده‌
ئێستا دوا بڕیاری ئه‌نجومه‌نی فیفا ئه‌وه‌یه‌ بۆ جاری چواره‌م ده‌ستكاری ژماره‌ی هه‌ڵبژارده‌ به‌شداره‌كان بكرێت و له‌ 32 هه‌ڵبژارده‌وه‌  بكرێت به‌ 48 هه‌ڵبژارده‌.
به‌رنامه‌ی دانراویش بۆ ئه‌م سیستمه‌ نوێیه‌ی هه‌ڵبژارده‌ به‌شداره‌كان به‌شێوه‌یه‌كه‌ كه‌ 48 هه‌ڵبژارده‌که‌ به‌سه‌ر 16 هه‌ڵبژارده‌دا دابه‌ش بكرێن، هه‌رگروپه‌ 3 هه‌ڵبژارده‌ له‌خۆ بگرێت، یارییه‌كان ده‌ستپێبه‌كه‌ن و له‌هه‌ر گروپه‌ی دوو هه‌ڵبژارده‌ بۆ قۆناغی داهاتوو سه‌ربكه‌ون و ئه‌وكاته‌ 32 هه‌ڵبژارده‌ ده‌مێننه‌وه‌، به‌م سیستمه‌ نوێیه‌ ژماره‌ی یارییه‌كانی مۆندیال له‌ 64 یارییه‌وه‌ بۆ 80 یاریی زیاد ده‌كه‌ن و ئه‌م زیاد كردنه‌ش له‌ مۆندیالی 2026-ه‌وه‌و ده‌بێت و هه‌ردوو مۆندیالی روسیا-2018 و قه‌ته‌ر-2022 به‌سیستمه‌ كۆنه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چن.
كاردانه‌وه‌كان
ئه‌م بڕیاره‌ی فیفا هه‌رله‌ سه‌ره‌تاوه‌ دژایه‌تی كراو ناڕازیانی هه‌نگاوه‌كه‌ زۆر بوون، له‌وانه‌ گواردیۆلای راهێنه‌ری مان سیتی و یواكیم لۆڤی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیاو چه‌ندین راهێنه‌ری تر، ئه‌وان پێیان وایه‌ به‌م هه‌نگاوه‌یان فیفا یایزانانی هه‌ڵبژارده‌كانی جیهان و وڵاتانی جیهان مانوو ده‌كه‌ن و ڤایرۆسی فیفا زیاتر یاریزانان توشی پێكان و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌یاریگاكان ده‌كات.
چاودێران و رۆژنامه‌ نووسانی جیهانیش پێیان وایه‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ی فیفا له‌خزمه‌تی یاریی تۆپی پێدا نابێت و مۆندیال جوانیی له‌ده‌ستده‌دات.
به‌ڵام فیفا له‌لای خۆیه‌وه‌ رای پێچه‌وانه‌ی هه‌یه‌و پێی وایه‌ ئه‌م هه‌نگاو یاریی تۆپی پێ زیاتر به‌جیهاندا بڵاو ده‌بێته‌وه‌و كوسییه‌كانی كیشوه‌ره‌كانی ئاسیا و ئه‌فریقاو ئه‌مریكای باكوورو كاریبی زیاتر ده‌بن و هانی زیاتری هه‌ڵبژارده‌كانی وڵاتانی مام ناوه‌ند له‌ ئاستی هونه‌ریدا ده‌دات خۆیان بسه‌لمێنن، هه‌روه‌ها بیانوویه‌كی تریشیان هه‌یه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ ده‌ستكه‌وتی دارایی فیفاش زیاتر ده‌كات.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7223
20/3/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ سلێمانی كه‌وته‌ داوی یه‌كسانبوونه‌وه‌ 19/3/2017
‌ ناپۆلی و مێرتینز گه‌یشتنه‌ رێكه‌وتن 19/3/2017
زانست
‌ پیاوان به‌ هه‌ڵه‌ ده‌موچاویان ده‌شۆن 15/3/2017
‌ دانیماركیش پشت بە ئاشی با ده‌به‌ستێت 15/3/2017
‌ چه‌ند گیراوه‌یه‌كی سروشتی بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی پێست به‌هۆی زه‌یتی كونجیه‌وه‌ 15/3/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP