یاریزانه‌ كه‌ركوكییه‌كان باڵاده‌ستبوون
یاریزانه‌ كه‌ركوكییه‌كان باڵاده‌ستبوون ‌ 15/5/2017
یادگار ساڵح

یه‌كێتیی  یارییه‌ سیانییه‌كانی عیراق چالاكییه‌كانی وه‌رزی نوێی ده‌ستپێكردووه‌، دوو پاڵه‌وانێتیی دواسلۆنی بۆ ئاستی كچان و كوڕانیش له‌دوو شاری كوردستان رێكخست، تیپه‌كانی كه‌ركوكیش باڵاده‌ستبوون.
سه‌ره‌تا له‌شاری هه‌ڵه‌بجه‌و بۆ یه‌كه‌مجار یه‌كێتی ناوبراو پاڵه‌وانێتیی دواسلۆنی بۆ تیپه‌كانی كوردستان و باكوور رێكخست كه‌ به‌ناوی خوالێخوشبوو هه‌ڵگورد عارفی یه‌كه‌م سه‌رۆكی یه‌كێتییه‌كه‌و وه‌رزشكاری دێرینی شاری سلێمانی و كوردستان بوو، پێشبڕكێكانی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ش له‌ راكردن و پایسكلسواری پێكهاتووه‌، له‌ئه‌نجامیشدا بنار محه‌مه‌د له‌یانه‌ی په‌یام توانی له‌سه‌ر ئاستی كوڕان پله‌ی یه‌كه‌م ده‌سته‌به‌ربكات، هه‌روه‌ها جه‌وهه‌ر مسته‌فای یاریزانی موحته‌ریفی یانه‌ی دوكان له‌پله‌ی دووه‌م و ئه‌یاد محه‌مه‌د له‌یانه‌ی سۆلاڤ له‌پله‌ی سێیه‌مدا هات، له‌سه‌ر ئاستی تیپیش ئه‌نجامه‌كان به‌مجۆره‌بوون:
1-سۆلاڤ (60) خاڵ.
2-دوكان (55) خاڵ.
3-بابه‌گوڕگوڕ (38) خاڵ.
چه‌ند یاریزانێكی ئاست به‌رز ده‌كه‌وتن
ركابه‌رییه‌كانی پاڵه‌وانێتیی دواسلۆن-یش له‌سه‌ر ئاستی كچان، له‌شاری كه‌ركوك به‌رێوه‌چوو، كه‌ به‌ناوی خوالێخۆشبوو وشیار كه‌مالی ئه‌ندامی پێشووی یه‌كێتییه‌كه‌ ناونرابوو، هه‌رچه‌نده‌ له‌نجه‌ سه‌لام له‌یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی پله‌ی یه‌كه‌می ئاستی تاكی ده‌سته‌به‌ركرد، به‌ڵام یانه‌ی گازی باكوور پله‌ی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتیییه‌كه‌ی به‌ 52 خاڵ به‌ده‌ستهێنا، یانه‌ی سلێمانی به‌ 50 خاڵ و یانه‌ی سه‌وره‌ به‌ 41 خاڵ پله‌كانی دووه‌م و سێیه‌میان گرت.
سه‌باره‌ت به‌چالاكییه‌كانیشیان عه‌دنان عه‌بدولره‌حمان ئه‌مینداری دارایی یه‌كێتی یارییه‌ سیانییه‌كانی عیراق رایگه‌یاند: بریارماندابوو له‌وه‌رزی زستانیش پاڵه‌وانێتیی رێكبخه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی یاریزانه‌كان دانه‌بڕێن، دوای دواخستنی هه‌ردوو پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ش توانیمان له‌كۆتاییدا ئه‌نجامیبده‌ن، له‌و پێشبڕكێیانه‌ش چه‌ند یاریزانێكی ئاست به‌رزو به‌توانا ده‌ركه‌وتن، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای كاتی تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی ساڵی خوێندن و قه‌یرانی دارایی.
هه‌روه‌ها ئه‌مینداریی دارایی یه‌كێتیه‌كه‌ش ئاشكرایكرد وه‌ك خه‌ڵات و رێزلێنان بۆ یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌كانی عیراق دوای به‌ده‌ستهێنانی چه‌ندین میدال له‌پاڵه‌وانێتیی وڵاتانی عه‌ره‌ب، ئه‌و یاریزانه‌ له‌جامی وڵاتانی ئاسیا به‌شداریان پێده‌كرێت، ئه‌گه‌ر بودجه‌ی پێویستیان بۆ دابین بكرێت، ئه‌وا كه‌مپێكی ده‌ره‌كیشیان بۆ رێكده‌خه‌ن.
ئاستی كچان به‌ره‌و پێشچووه‌
له‌یلا محه‌مه‌د ئه‌ندامی یه‌كێتییه‌كه‌ش وتی: مه‌به‌ستمانه‌ هانی یانه‌كان بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بایه‌خی زیاتر به‌ تیپه‌كانی كچان بده‌ن، یاریزانه‌كانیش ئاستێكی به‌رزیان پێشكه‌ش بكه‌ن، ئه‌و یاریزانانه‌ی له‌و پاڵه‌وانێتییه‌ش ده‌ركه‌وتوون گرنگی زیاتریان پێ ده‌ده‌ین و مه‌شق و راهێنانی زیاتریان پێ ده‌كه‌ین، چونكه‌ به‌نیازین به‌شداری له‌پاڵه‌وانێتیی دواسلۆنی وڵاتانی عه‌ره‌ب بكه‌ین كه‌ بڕیاره‌ له‌میسر به‌رێوه‌بچێت.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7276
25/5/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ به‌كورتی 25/5/2017
‌ ته‌نیا هه‌نگاوی كۆتایی ماوه‌ 25/5/2017
زانست
‌ بیری یاقوب چاڵێكی ده‌م كراوه‌ له‌ ته‌كساس 25/5/2017
‌ هۆكاری سێیه‌كی مردنی مرۆڤ له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا 25/5/2017
‌ دایكێكی ته‌مه‌ن ٣٧ ساڵ ٣٨ منداڵی هه‌یه‌ 25/5/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP