سیرینا پێشه‌نگی له ‌ده‌ست دا
سیرینا پێشه‌نگی له ‌ده‌ست دا ‌ 16/5/2017
ئه‌نجیلیك كیربیری ئه‌ڵمانی سوودی له‌ به‌شداری نه‌كردنی سیرینا ولیامزی ئه‌مریكی و پێشه‌نگی ریزبه‌ندی یاریزانانی تێنسی سه‌رزه‌وی وه‌رگرت له‌ پاڵه‌وانێتیه‌كان و توانی پێشه‌نگی ریزبه‌ندی یاریزانانی تێنسی سه‌رزه‌وی لێ وه‌ربگرێت.
سیرینا به‌هۆی ئه‌وه‌ی‌ دووگیانه‌ بڕیاری داوه‌ تا كۆتایی وه‌رز به‌شداری هیچ پاڵه‌وانێتیه‌ك نه‌كات، ئه‌مه‌ش به‌سوودی كیربیری دووه‌می ریزبه‌ندی بوو كه‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ به‌هۆی بردنه‌وه‌ی‌ خاڵ له‌ ماسته‌رزی مه‌درید سه‌ركه‌وت بۆ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی.
سیرینا سه‌ره‌تای ئه‌م وه‌رزه‌ به‌ به‌هێزی گه‌ڕایه‌وه‌ كه‌ توانی گراندسلامی ئوسترالیا بباته‌وه‌و سه‌ربكه‌وێت بۆ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی، به‌ڵام دوای ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌ به‌شداری هیچ پاڵه‌وانێتیه‌كی تری نه‌كرد تا دواجار رایگه‌یاند دووگیانه‌و تا كۆتایی وه‌رز دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌، ئه‌وه‌ی‌ جێگه‌ی‌ سه‌رسوڕمانیشه‌ به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی‌ سیرینا له‌كاتی بردنه‌وه‌ی‌ گراندسلامی ئوسترالیاش دووگیان بووه‌.
به‌هۆی ئه‌مه‌شه‌وه‌ ئه‌و كچه‌ یاریزانه‌ تا كۆتایی وه‌رز و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ به‌شداری كردن له‌ پاڵه‌وانێتیه‌كان به‌رده‌وام له‌ریزبه‌ندی یاریزانان پله‌ له‌دوای پله‌ داده‌به‌زێت و ئه‌گه‌ری زۆریشه‌ له‌نێو باشترین 10 یاریزانی جیهان نه‌مێنێت.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7392
17/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ رۆجێر فێدره‌ر بۆ جاری چواره‌م له‌م وه‌رزه‌دا له‌ نادالی برده‌وه‌ 17/10/2017
‌ دۆڤیزیسیۆ قۆناغی ژاپۆنی مۆتۆ جی پی برده‌وه‌ 17/10/2017
زانست
‌ ته‌كنیكی نوێ بۆ نووسینی نامه‌ بێ ده‌ستدان له‌ كیبۆرد 17/10/2017
‌ ئه‌ندۆنیزیا چاوه‌ڕوانی هه‌ڵپژانی گڕكانێكه‌ 17/10/2017
‌ زرێبار هه‌ورامی: ژیان جه‌نگه‌، له‌گه‌ڵ خۆت و له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه‌ت 16/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP