گرێبه‌ستی شتیگن تا 2022 نوێ ده‌كاته‌وه‌
گرێبه‌ستی شتیگن تا 2022 نوێ ده‌كاته‌وه‌ ‌ 16/5/2017
یانه‌ی‌ بارسێلۆنا گه‌یشتۆته‌ رێككه‌وتنی كۆتایی له‌گه‌ڵ تیر شتیگنی گۆڵپارێزی یانه‌كه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ بۆ ماوه‌ی‌ 3 وه‌رزی تر بۆنده‌كه‌ی‌ نوێ بكاته‌وه‌، به‌پێی بۆنده‌ نوێیه‌كه‌ش ئه‌و گۆڵپارێزه‌ تا هاوینی 2022 له‌ ریزی یانه‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.
شتیگن هاوینی 2014 په‌یوه‌ندی به‌ بارسێلۆناوه‌ كردووه‌و سه‌ره‌تا ته‌نیا له‌چامپیۆنس لیگ و جامی شا گۆڵپارێزی سه‌ره‌كی بووه‌، به‌ڵام له‌سه‌ره‌تای ئه‌م وه‌رزه‌وه‌ له‌خولی ئیسپانیاش بووه‌ته‌ گۆڵپارێزی سه‌ره‌كی و ئاستی به‌رزیشی پێشكه‌ش كردووه‌.
رۆژنامه‌ی‌ سپۆرتی نزیك له‌ بارسێلۆنا بڵاویكرده‌وه‌ ئیداره‌ی بارسا گه‌یشتۆته‌ رێككه‌وتنی كۆتایی له‌گه‌ڵ گۆڵپارێزه‌كه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ بۆنده‌كه‌ی‌ نوێ بكاته‌وه‌و له‌چه‌ند رۆژی داهاتوشدا به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی بۆنده‌كه‌ راده‌گه‌یه‌نرێت.
سپۆرت دوپاتیكردۆته‌وه‌ بارسا ده‌یه‌وێت پارێزگاری له‌ مانه‌وه‌ی‌ گۆڵپارێزه‌ ته‌مه‌ن 25 ساڵه‌كه‌ی‌ بكات به‌تایبه‌تی كه‌ ئاسته‌ به‌رزه‌كه‌ی‌ بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی‌ به‌شێك له‌ یانه‌كان هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی‌ بده‌ن به‌تایبه‌تی یانه‌ی‌ مانچسته‌ر سیتی.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7301
23/6/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ یۆرۆی لاوان 22/6/2017
‌ رۆناڵدۆ كه‌ی ده‌چێته‌ دادگا؟ 22/6/2017
زانست
‌ دروستبوونی ورگ و هۆكار و چاره‌سه‌ر 22/6/2017
‌ دۆزینه‌وه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش له‌ پیرۆ 22/6/2017
‌ ناسا : له‌ خۆر نزیك ده‌بێته‌وه‌ 22/6/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP