هامیڵتۆن خه‌ڵاتی مه‌زنی ئیسپانیای برده‌وه‌
هامیڵتۆن خه‌ڵاتی مه‌زنی ئیسپانیای برده‌وه‌ ‌ 16/5/2017
لویس هامیڵتۆنی شۆفێری تیپی مارسیدس خه‌ڵاتی مه‌زنی ئیسپانیا برده‌وه‌ كه‌ قۆناغی پێنجه‌می پاڵه‌وانێتی جیهانی فۆرمۆلا وه‌ن بوو.
قۆناغی ئیسپانیای پاڵه‌وانێتی جیهانی فۆرمۆلا وه‌ن له‌ گۆڕه‌پانی كه‌ته‌لۆنیای شاری بارسێلۆنا به‌ڕێوه‌چوو كه‌ ماوه‌ی‌ پێشبڕكێكه‌ 307 كیلۆمه‌تر بوو تیایدا هامیڵتۆن كه‌ له‌ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی ده‌ستی پێكرد توانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ستبهێنێت.
هه‌رچه‌نده‌ ڤیتیل له‌سه‌ره‌تای پێشبڕكێكه‌ توانی پێش هامیڵتۆن بكه‌وێت، به‌ڵام ستراتیژی تیپی مارسیدس و به‌كارهێنانی تایه‌ی گونجاو بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی‌ هامیڵتۆن له‌ سووڕانه‌وه‌ی‌ ژماره‌ 44 بگه‌ڕێته‌وه‌و پێشه‌نگی و تا كۆتایی پارێزگاری لێ بكات.
به‌م بردنه‌وه‌یه‌ش هامیڵتۆن بردنه‌وه‌ی‌ ژماره‌ 55ی له‌ پاڵه‌وانێتی جیهان به‌ده‌ستهێناو له‌ رێگه‌یه‌وه‌ جیاوازی خاڵه‌كانی له‌گه‌ڵ ڤیتیلی پێشه‌نگی ریزبه‌ندی كه‌م كرده‌وه‌ بۆ 6 خاڵ.
له‌م پێشبڕكێیه‌شدا هه‌ریه‌كه‌ له‌ ڤالتێری بۆتاسی شۆفێری دووه‌می مارسیدس و كیمی رایكۆننی شۆفێری تیپی فێراری له‌سه‌ره‌تای پێشبڕكێكه‌وه‌ ماڵئاواییان كرد كه‌ بۆتاس به‌هۆی كێشه‌ له‌ بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێله‌كه‌ی‌ و كیمی رایكۆننیش به‌هۆی رووداوێك پاشه‌كشه‌ی كرد.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7276
25/5/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ به‌كورتی 25/5/2017
‌ ته‌نیا هه‌نگاوی كۆتایی ماوه‌ 25/5/2017
زانست
‌ بیری یاقوب چاڵێكی ده‌م كراوه‌ له‌ ته‌كساس 25/5/2017
‌ هۆكاری سێیه‌كی مردنی مرۆڤ له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا 25/5/2017
‌ دایكێكی ته‌مه‌ن ٣٧ ساڵ ٣٨ منداڵی هه‌یه‌ 25/5/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP