خەڵاتی مامۆستا سه‌ڵاح دابەشکرا
خەڵاتی مامۆستا سه‌ڵاح دابەشکرا ‌ 17/5/2017
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو 10/5/2017 له‌ هۆڵی نوێنه‌رایه‌تی سلێمانی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی كوردستان، لقی سلێمانی یه‌كێتیی تۆپی پێ مه‌راسیمێكی بۆ یادی یه‌کساڵه‌ی کۆچی دوایی مامۆستا سه‌ڵاح محه‌مه‌د كه‌ریم رێكخست.
 رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو 8/5/2017 یادی كۆچی ناواده‌ی هه‌رسێ وه‌رزشكار مامۆستا سه‌ڵاح و د.عاسی و ئاسۆ ده‌روێش بوو، ئه‌و رۆژه‌ش مه‌راسیمێك رێكخرا، هه‌ردوو لقی گۆڕه‌پان و مه‌یدان و تۆپی سه‌ر مێز بۆ رێزلێنان له‌ گیانی د.عاسی و ئاسۆ ده‌روێش كه‌ دوو كادری ئه‌و دوو یه‌كێتییه‌ بوون دوو مه‌راسیمی تایبه‌تیان رێكخست.
یه‌كێتیی تۆپی پێش مه‌راسیمه‌كه‌ی خۆی بۆ رێزلێنان له‌ گیانی مامۆستا سه‌ڵاح بۆ رۆژی چوار شه‌ممه‌ 10/5 دواخست و له‌م مه‌راسیمه‌دا وێڕای كه‌سوكار و بنه‌ماڵه‌ی كۆچكردوو، ژماره‌یەكی زۆر له‌ هاوڕێ و دۆستانی خواڵێخۆشبوو ئاماده‌ بوون.
سه‌ره‌تا ئاماده‌بووان ده‌قیقه‌یه‌ك به‌بێ ده‌نگی بۆ رێزلێنان له‌گیانی كۆچكردوو وه‌ستان، پاشان چه‌ند وتارو په‌خشانێك خوێندرانه‌وه‌.
دواتر به‌ سكرین ژیاننامه‌ی خوالێخۆشبوو پیشاندرا، پاشان وتاری بنه‌ماڵه‌ له‌لایه‌ن مامۆستا كه‌مالی برای كۆچكردووه‌وه‌ خوێنرایه‌وه‌.
هه‌ر له‌و مه‌راسیمه‌دا خه‌ڵاتی ساڵانه‌ی خواڵێخۆشبوو مامۆستا سه‌ڵاح به‌هه‌ردوو وه‌رزشكاری دێرینی سلێمانی مامۆستا برایم قاسم و مامۆستا حه‌مه‌ سه‌عید نادر به‌خشرا له‌پای خزمه‌تی زۆریان بۆ یاریی تۆپی پێی سلێمانی.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7276
25/5/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ به‌كورتی 25/5/2017
‌ ته‌نیا هه‌نگاوی كۆتایی ماوه‌ 25/5/2017
زانست
‌ بیری یاقوب چاڵێكی ده‌م كراوه‌ له‌ ته‌كساس 25/5/2017
‌ هۆكاری سێیه‌كی مردنی مرۆڤ له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا 25/5/2017
‌ دایكێكی ته‌مه‌ن ٣٧ ساڵ ٣٨ منداڵی هه‌یه‌ 25/5/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP