یۆڤانتۆس بانێكه‌و دوو هه‌وا
یۆڤانتۆس بانێكه‌و دوو هه‌وا ‌ 17/5/2017
یۆڤانتۆسی یه‌كه‌م لایه‌نی یاریی كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنس لیگ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ له‌ خولی ئیتالیادا 1-3 به‌ رۆما دۆڕا.
یۆڤی له‌م یارییه‌دا سێ گۆڵی لێكراو ئه‌م ژماره‌ گۆڵه‌ له‌ یه‌ك یارییدا پێش یاریی كۆتایی چامپیۆنس لیگ مانای زۆری هه‌یه، چونكه‌ هه‌ر بۆ نموونه‌ به‌درێژایی هه‌موو یارییه‌كانی چامپیۆنس لیگ بۆفۆن سێ گۆڵی لێكراوه‌، به‌ڵام ته‌نیا له‌م یارییه‌دا سێ گۆڵی لێده‌كرێت.
له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه‌ تا ئێستا یۆڤی نه‌بۆته‌ یه‌كێك له‌ تیپه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كان بۆ قۆناغی گروپه‌كانی وه‌رزی داهاتوو، هه‌روه‌ها نه‌یشیتوانیووه‌ نازناوی پاڵه‌وانی سیریا ئه‌ی یه‌كلایی بكاته‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌ هه‌رسێ تیپی یانه‌كانی (یۆڤی و رۆماو ناپۆلی) دوانیان بۆ  قۆناغی گروپه‌كانی وه‌رزی ئاینده‌ی چامپیۆنس لیگ سه‌رده‌كه‌ون.
تائێستا 15 یانه‌ی خوله‌كانی وڵاتانی ئه‌وروپا بۆ قۆناغی گروپه‌كانی چامپیۆنس لیگی وه‌رزی ئاینده‌ ده‌ركه‌وتوون و چه‌ند هه‌فته‌ی ئاینده‌ش تیپه‌كانی تر ده‌رده‌كه‌ون.
ئه‌و یانانه‌ی تائێستا توانیویانه‌ راسته‌خۆ بگه‌ن قۆناغی گروپه‌كانی چامپیۆنس لیگی وه‌رزی ئاینده‌ بریتین له‌:
*ئسپانیا(بارسیلۆنا، ریاڵ مه‌درید، ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید).
*ئه‌ڵمانیا(بایرن مونشن،لایبزیگ).
*ئینگلته‌را(چێڵسی،تۆتنهام).
*پورتوگال(به‌نفیكا،پۆرتۆ).
*فه‌ره‌نسا(مۆناكۆ،پاریس سان جێرمان).
*روسیا(سپارتاك مۆسكۆ).
*ئۆكرانیا(شاختار دۆنتسك).
*هۆڵه‌ندا(فاینۆرد).
*سویسرا(بازل).
له‌ ئینگلته‌راش له‌ هه‌رسێ یانه‌ی (لیڤه‌رپوڵ و مان سیتی و ئه‌رسناڵ) یەکێکیان بۆ قۆناغی گروپه‌كان سه‌رده‌كه‌ون، له‌ توركیاش له‌ هه‌ردوو یانه‌ی باشاكیر و بێشكتاش، یه‌كێكیان سه‌رده‌كه‌وێت، له‌به‌لجیكاش له‌ هه‌ردوو یانه‌ی ئه‌نده‌رله‌خت و كلوپ بروج یه‌كێكیان ده‌گاته‌ قۆناغی گروپه‌كان.
به‌وشێوه‌یه‌ 2١ یانه‌ی ئه‌وروپا و پاڵەوانی یۆرۆپالیگ ده‌گه‌نه‌ قۆناغی گروپه‌كان، له‌ هه‌رسێ جه‌وله‌ی یارییه‌ به‌راییه‌كانیشه‌وه‌ 10 یانه‌ی تر ده‌گه‌نه‌ پاڵ ئه‌م یانانه‌و 32 یانه‌كه‌ی قۆناغی گروپه‌كان پێكده‌هێنن.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7276
25/5/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ به‌كورتی 25/5/2017
‌ ته‌نیا هه‌نگاوی كۆتایی ماوه‌ 25/5/2017
زانست
‌ بیری یاقوب چاڵێكی ده‌م كراوه‌ له‌ ته‌كساس 25/5/2017
‌ هۆكاری سێیه‌كی مردنی مرۆڤ له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا 25/5/2017
‌ دایكێكی ته‌مه‌ن ٣٧ ساڵ ٣٨ منداڵی هه‌یه‌ 25/5/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP