داوا له‌ دۆنارۆما ده‌كرێت خوێندنه‌كه‌ی‌ ته‌واو بكات
داوا له‌ دۆنارۆما ده‌كرێت خوێندنه‌كه‌ی‌ ته‌واو بكات ‌ 11/7/2017
ڤالیریا فیدلی وه‌رزیر په‌روه‌رده‌ی‌ ئیتاڵیا داوای له‌ جیانلویجی دۆنارۆمای گۆڵپارێزی یانه‌ی‌ ئه‌ی سی میلان كرد بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ خوێندنگا بۆ ئه‌وه‌ی‌ خوێندنه‌كه‌ی‌ ته‌واو بكات.
دۆنارۆما 18 ساڵ یه‌كێكه‌ له‌ باشترین گۆڵپارێزه‌ لاوه‌كانی جیهان و لایه‌ن چه‌ند یانه‌یه‌كه‌وه‌ داواكراوه‌و یانه‌ی‌ میلانیش نزیكه‌ بۆنده‌كه‌ی‌ به‌رامبه‌ر موچه‌ی 6 ملیۆن یۆرۆی ساڵانه‌ نوێ بكاته‌وه‌، به‌هۆی ئه‌مه‌شه‌وه‌ ئه‌و گۆڵپارێزه‌ گرنگی به‌ خوێندنه‌كه‌ی‌ نادات.
له‌ماوه‌ی‌ رابردووشدا ئه‌و گۆڵپارێزه‌ به‌وه‌ تۆمه‌تبار كرا كه‌ بێ رێزی به‌رامبه‌ر شێوازی خوێندنی ئیتاڵیا كردووه‌، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی‌ له‌ تاقیكردنه‌وه‌ی‌ كۆتایی هێنان به‌ قۆناغی ئاماده‌یی ده‌رنه‌چووه‌و بڕیاریشی داوه‌ ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌ نه‌كاته‌وه‌.
له‌ وه‌ڵامی ئه‌مه‌شدا وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی‌ ئه‌و وڵاته‌ وتی: دۆنارۆما كه‌سێكی نابه‌رپرسیاره‌، ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌كی دیاره‌و پێویسته‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ خوێندن، چونكه‌ ئه‌و نموونه‌ی‌ باڵای زۆرێك له‌منداڵانه‌و ده‌بێت ببێت به‌ باشترین نموونه‌ بۆیان، به‌تایبه‌ت كه‌ ئه‌وانیش له‌ داهاتوو هه‌مان كاری ئه‌و دووباره‌ ده‌كه‌نه‌وه‌.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7320
21/7/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ نه‌یمار هه‌رگیز ناچێته‌ پاریس سانجێرمان 20/7/2017
‌ جۆ هارت چووه‌ وێستهام 20/7/2017
زانست
‌ دەریا: من و فۆتۆ و کامێرا هاوڕێی هەمیشەیین 21/7/2017
‌ لە بارەی ڕێکخراوی ״کوردستان فۆتۆ״ 21/7/2017
‌ رەسوڵ خوڕڕەم: ده‌مه‌وێ به‌ فۆتۆ جوانییەکانی کوردستانێکی ئارام پێشانی ئه‌وروپیەکان بدەم 21/7/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP