دیریك نۆڤیتسكی بۆ بیسته‌م وه‌رز به‌شداری خوله‌كه‌ ده‌كات
دیریك نۆڤیتسكی بۆ بیسته‌م وه‌رز به‌شداری خوله‌كه‌ ده‌كات ‌ 11/7/2017
دیریك نۆڤیتسكی ئه‌ستێره‌ی تیپی دالاس مافریكس بۆنده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ی‌ نوێ كرده‌وه‌و به‌هۆیه‌وه‌ بۆ بیسته‌مین وه‌رز له‌سه‌ریه‌ك به‌شداری خولی باسكه‌ی‌ ئه‌مریكا ده‌كات.
تیپی دالاس به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكردۆته‌وه‌و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ نۆڤیتسكی 39 ساڵ ده‌بێته‌ دووه‌م یاریزان له‌مێژووی ئێن بی ئه‌ی كه‌ 20 وه‌رز له‌ خوله‌كه‌دا یاریی بكات، ئه‌مه‌ش دوای كۆبی برایانت كه‌ ساڵی رابردوو وازی له‌ یاریكردن هێنا.
سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندنی ئه‌مریكاش بڵاویانكردۆته‌وه‌ نۆڤیتسكی بۆندێكی بۆ ماوه‌ی‌ 2 وه‌رز له‌گه‌ڵ دالاس ئیمزا كردووه‌ كه‌ له‌ رێگه‌یه‌وه‌ 10 ملیۆن دۆلار له‌ یانه‌كه‌ وه‌كو موچه‌ وه‌رده‌گرێت.
نۆڤیتسكی ده‌یتوانی كار به‌و مه‌رجه‌ی‌ بۆنده‌كه‌ی‌ بكات كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ده‌یتوانی 25 ملیۆن دۆلار له‌ یانه‌كه‌ی‌ وه‌ربگرێت، به‌ڵام ئه‌و یاریزانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ یانه‌كه‌ بۆنده‌كه‌ی‌ نوێ بكاته‌وه‌ بڕیاری دا قوربانی به‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ بدات.
پێشتریش وه‌رزی رابردوو نۆڤیتسكی قوربانی زۆری دا له‌ پێناوی ئه‌وه‌ی‌ یانه‌كه‌ی‌ یاریزانی ئاست به‌رز بهێنێته‌ ریزه‌كانی، به‌تایبه‌تی كه‌ ئه‌و یاریزانه‌ ئه‌ڵمانیه‌ باشترین یاریزانی مێژووی یانه‌كه‌یه‌.
ماوه‌ته‌وه‌ بڵێین نۆڤیتسكی وه‌رزی 1998-1999 په‌یوه‌ندی به‌ دالاس كردووه‌و له‌و كاته‌وه‌ 13 جار به‌شداری ئۆڵستارزی كردوه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ژماره‌یه‌كی پێوانه‌ییه‌و وه‌رزی 2006-2007ش به‌ باشترین یاریزانی وه‌رز دیاری كراوه‌، ئه‌مه‌ش پێش ئه‌وه‌ی‌ 2011 نازناوی ئێن بی ئه‌ی بباته‌وه‌.
له‌ پاڵ ئه‌وه‌شدا نۆڤیتسكی شه‌شه‌م یاریزانه‌ له‌مێژووی ئێن بی ئه‌ی 30 هه‌زار خاڵ تۆماربكات كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ باشترین خاڵتۆماركه‌ری بیانی مێژووی ئێن بی ئه‌یه‌.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7368
20/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ده‌ست به‌فرۆشتنی بلیته‌كانی مۆندیال كرا 20/9/2017
‌ 10 پاڵێوراوه‌كه‌ بۆ پێی زێڕین 20/9/2017
زانست
‌ كاسینی شۆڕشێك له‌ زانیاری ده‌رباره‌ی زوحه‌ل 19/9/2017
‌ رۆبۆته‌كان ده‌بنه‌ جووتیار 19/9/2017
‌ لە هەر ١٠ كەسێك، یەكێكیان خواردنی پێویستی نییە 18/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP