ئه‌لڤارێز و جۆلۆڤكین له‌ لاس ڤێگاس روبه‌ڕوی یه‌كتر ده‌بنه‌وه‌
ئه‌لڤارێز و جۆلۆڤكین له‌ لاس ڤێگاس روبه‌ڕوی یه‌كتر ده‌بنه‌وه‌ ‌ 12/7/2017
كۆمپانیای (گۆڵدن بۆی پڕۆده‌كشن) رایگه‌یاند كانێلۆ ئه‌لڤارێزی مه‌كسیكی و جینادی جۆلۆفكینی كازاخستانی رۆژی 16/9-ی ئه‌مساڵ له‌ ویلایه‌تی لاس ڤێگاس له‌سه‌ر پشتێنی پاڵه‌وانی جیهان له‌ كێشی ناوه‌ند روبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه‌.
ئه‌م روبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌ به‌یه‌كێك له‌ به‌هێزترین روبه‌ڕوبونه‌كانی كێشی ناوه‌ند له‌مێژووی بۆكسێن داده‌نرێت و ئه‌و دوو بۆكسێنه‌ره‌ش  باشترین بۆكسێنه‌ری جیهانن، دواجاریش لاس ڤێگاسیان دیاری كرد بۆ ئه‌وه‌ی‌ تیایدا روبه‌ڕوی یه‌كتر ببنه‌وه‌.
كۆمپانیای سپۆنسه‌ری پاڵه‌وانێتی جیهانی بۆكسێنیش رایگه‌یاند؛‌ له‌لایه‌ن چه‌ند وڵاتێكه‌وه‌ به‌تایبه‌تی (ئیمارات و به‌ریتانیا)ه‌وه‌  په‌یوه‌ندیان پێوه‌كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ روبه‌ڕوبونه‌وه‌كه‌ رێكبخه‌ن، به‌ڵام دواجار ئه‌وان لاس ڤێگاسیان دیاری كردووه‌و چاوه‌ڕێش ده‌كرێت ئه‌م رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌ هه‌موو ژماره‌ پێوانه‌ییه‌كان له‌ نرخی مافی په‌خشكردن بشكێنێت.
ئه‌لڤارێز له‌ژیانی وه‌رزشی خۆیدا 49 بردنه‌وه‌ی‌ تۆماركردووه‌، ته‌نیا یه‌ك روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی‌ دۆڕاندوه‌، به‌یه‌كێك له‌باشترین بۆكسێنه‌ره‌کان داده‌نرێت.
له‌به‌رامبه‌ریشدا جۆلۆفكین 37 روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجامداوه‌و هه‌ر 37 روبه‌ڕونه‌وه‌كه‌شی بردۆته‌وه‌و ئه‌و ئێستا خاوه‌ن نازناوی پاڵه‌وانێتی جیهانه‌ له‌كێشی ناوه‌ند، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی‌ ساڵی 2016 ئه‌لڤارێز ره‌تی كرده‌وه‌ رووبه‌ڕووی ببێته‌وه‌.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7368
20/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ده‌ست به‌فرۆشتنی بلیته‌كانی مۆندیال كرا 20/9/2017
‌ 10 پاڵێوراوه‌كه‌ بۆ پێی زێڕین 20/9/2017
زانست
‌ كاسینی شۆڕشێك له‌ زانیاری ده‌رباره‌ی زوحه‌ل 19/9/2017
‌ رۆبۆته‌كان ده‌بنه‌ جووتیار 19/9/2017
‌ لە هەر ١٠ كەسێك، یەكێكیان خواردنی پێویستی نییە 18/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP