به‌ ره‌سمی بۆندی دۆنارۆما نوێ كرایه‌وه‌
به‌ ره‌سمی بۆندی دۆنارۆما نوێ كرایه‌وه‌ ‌ 13/7/2017
یانه‌ی‌ ئه‌ی سی میلان رایگه‌یاند به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی بۆندی جیانلویجی دۆنارۆمای گۆڵپارێزی لاوی یانه‌كه‌ی‌ تا ساڵی 2021 درێژكردۆته‌وه‌، به‌مه‌ش ئه‌و یانه‌یه‌ پارێزگاری لە مانه‌وه‌ی‌ ئه‌م یاریزانه‌ی له‌ ریزه‌كانیدا كرد.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و به‌ر میلان رایگه‌یاند شكستی هێناوه‌ له‌وه‌ی‌ بۆندی دۆنارۆما نوێ بكاته‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌و گۆڵپارێزه‌ نزیك بوو له‌ رۆیشتن له‌ یانه‌كه‌، به‌ڵام دوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ گفتوگۆكان میلان سه‌ركوتوو بوو له‌ پارێزگاری كردن له‌ مانه‌وه‌ی‌ ئه‌و گۆڵپارێزه‌.
به‌ پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌كان میلان به‌ مه‌رجه‌كانی مینۆ رایۆلای به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئه‌و گۆڵپارێزه‌ قایل بووه‌و ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیوه‌ ساڵانه‌ بڕی 6 ملیۆن یۆرۆی وه‌كو مووچه‌ پێ بدات، ئه‌مه‌ش سێیه‌م به‌رزترین موچه‌یه‌ له‌نێو یاریزانانی خولی ئیتاڵیا.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7320
21/7/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ نه‌یمار هه‌رگیز ناچێته‌ پاریس سانجێرمان 20/7/2017
‌ جۆ هارت چووه‌ وێستهام 20/7/2017
زانست
‌ دەریا: من و فۆتۆ و کامێرا هاوڕێی هەمیشەیین 21/7/2017
‌ لە بارەی ڕێکخراوی ״کوردستان فۆتۆ״ 21/7/2017
‌ رەسوڵ خوڕڕەم: ده‌مه‌وێ به‌ فۆتۆ جوانییەکانی کوردستانێکی ئارام پێشانی ئه‌وروپیەکان بدەم 21/7/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP