بارسێلۆنا له‌ كڕینی نه‌یمار دا هیچ تاوانێكی نه‌كردووه‌
بارسێلۆنا له‌ كڕینی نه‌یمار دا هیچ تاوانێكی نه‌كردووه‌ ‌ 16/7/2017
یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پێی داوای یانه‌ی‌ سانتۆسی له‌ گواستنه‌وه‌ی نه‌یمار دا سیلڤا بۆ ریزی یانه‌ی‌ بارسێلۆنا ره‌ت كرده‌وه‌و دوپاتی كرده‌وه‌ ئه‌و یاریزانه‌ به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی په‌یوه‌ندی به‌و یانه‌یه‌وه‌ كردووه‌و یانه‌ كه‌ته‌لۆنییه‌ هیچ تاوانێك ئه‌نجام نه‌داوه‌.
یانه‌ی‌ سانتۆس له‌ ساڵی 2015ه‌وه‌ داوایه‌كی له‌سه‌ر یانه‌ی‌ بارسێلۆنا و خێزانی نه‌یمار تۆماركردووه‌و داوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی‌ له‌و 2 لایه‌نه‌ كردوه‌، ئه‌و یانه‌یه‌ پێی وایه‌ نه‌یمار به‌ زیاتر له‌ 57 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به‌ بارسێلۆنا كردووه‌، به‌ڵام دواجار فیفا داواكه‌ی‌ ره‌ت كرده‌وه‌.
كۆمپانیای سه‌ر به‌ خێزانی نه‌یمار رایگه‌یاند فیفا پێی راگه‌یاندون داواكه‌ی‌ سه‌ر خێزانی نه‌یمار و بارسێلۆنا له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان كۆتایی هاتووه‌، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریان خست كه‌ بۆنده‌كه‌ به‌ته‌واوی یاسایی بووه‌و ئه‌و یاریزانه‌ به‌رامبه‌ر بڕی 57 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به‌ بارسێلۆناوه‌ كردووه‌.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7368
20/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ده‌ست به‌فرۆشتنی بلیته‌كانی مۆندیال كرا 20/9/2017
‌ 10 پاڵێوراوه‌كه‌ بۆ پێی زێڕین 20/9/2017
زانست
‌ كاسینی شۆڕشێك له‌ زانیاری ده‌رباره‌ی زوحه‌ل 19/9/2017
‌ رۆبۆته‌كان ده‌بنه‌ جووتیار 19/9/2017
‌ لە هەر ١٠ كەسێك، یەكێكیان خواردنی پێویستی نییە 18/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP