میلان هه‌مووانی تووشی شۆك كرد
میلان هه‌مووانی تووشی شۆك كرد ‌ 16/7/2017
یانه‌ی‌ ئه‌ی سی میلان هه‌موو یانه‌ گه‌وره‌كانی توشی شۆك كردو ئیمزاكردنی بۆندی له‌گه‌ڵ لیۆناردۆ بۆنۆچی یه‌كێك له‌ باشترین به‌رگریكارانی جیهان له‌ یانه‌ی‌ یۆڤانتۆسه‌وه‌ راگه‌یاند.
بۆنۆچی ته‌مه‌ن 30 ساڵ به‌هۆی ئه‌و ئاسته‌ به‌رزه‌كه‌ی‌ له‌ خانمه‌ پیره‌كه‌ پێشكه‌شی ده‌كرد ببووه‌ جێگه‌ی‌ بایه‌خی هه‌ردوو یانه‌ی‌ مانچسته‌ر سیتی و چێڵسی و ته‌نانه‌ت بارسێلۆناش، به‌ڵام هه‌مووان پێشبینی مانه‌وه‌ی‌ ئه‌م به‌رگریكاره‌یان ده‌كرد له‌ ریزی یانه‌كه‌ی‌ دا، به‌تایبه‌تی كه‌ هیچ كه‌سێك چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ی‌ نه‌ده‌كرد یۆڤانتۆس ده‌ستبه‌رداری باشترین به‌رگریكاری بێت.
به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو یانه‌ی‌ ئه‌ی سی میلان دوای گفتوگۆیه‌كی خێرا و ماوه‌ كورت له‌گه‌ڵ یانه‌ی‌ یۆڤانتۆس و بۆنۆچی توانی هه‌مووان توشی شۆك بكات و ئه‌و یاریزانه‌ بگوازێته‌وه‌ ریزه‌كانی.
چوونی بۆنۆچی له‌ پاڵه‌وانی ئیتاڵیاوه‌ بۆ یانه‌یه‌ك كه‌ به‌شداری چامپیۆنس لیگ ناكات بووه‌ته‌ جێگه‌ی‌ باس و خواسی رۆژنامه‌كانی ئیتاڵیا به‌تایبه‌تی كه‌ ئه‌و یاریزانه‌ ده‌یتوانی بچێته‌ ریزی باشترین یانه‌كانی جیهان، به‌ڵام میلان به‌سه‌ركردایه‌تی فاسۆنی توانی ئه‌و یاریزانه‌ رازی بكات و بیكات به‌ سه‌ركرده‌ی‌ شۆڕشی چینیه‌كان له‌ یانه‌كه‌ی‌ پایته‌ختی فاشن.
له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی بۆنۆچیش بۆ شاری میلان به‌ دیاری كراوی بۆ باره‌گای یانه‌ی میلان ژماره‌یه‌كی زۆری هانده‌ر له‌ پێشوازی دابوون و سه‌رسوڕمان و دڵخۆشیش پێناسه‌ی روخساری ده‌كردن، چونكه‌ به‌خه‌ونیش چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ نه‌بوون ئه‌و به‌رگریكاره‌ یۆڤانتۆس به‌ره‌و میلان جێبهێڵێت.
بۆنۆچی دوای چوونی بۆ كازا میلان بۆندێكی بۆ ماوه‌ی‌ 5 وه‌رز له‌گه‌ڵ میلان مۆركرد ئه‌وه‌ی‌ جێگه‌ی‌ سه‌رنجیشه‌ بڕی پاره‌ی بۆنده‌كه‌ی‌ 40 ملیۆن یۆرۆیه‌، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا زۆرێك له‌ یانه‌كان ئاماده‌بوون زۆر زیاتر له‌و پاره‌یه‌ بده‌ن به‌ یۆڤانتۆس بۆ گواستنه‌وه‌ی‌.
به‌چوونیشی بۆ میلان بۆنۆچی ده‌بێته‌ خاوه‌نی زۆرترین مووچه‌ له‌نێو یاریزانانی خولی ئیتاڵیا به‌جۆرێك ساڵانه‌ بڕی 7 ملیۆن و 500 هه‌زار یۆرۆی پێده‌درێت، له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا 2 ملیۆن و 500 هه‌زار یۆرۆی تری وه‌كو پاداشت پێده‌درێت، ئه‌مه‌ش به‌ پشت به‌ستن به‌ ئاست و به‌شداری كردنی یاریزانه‌كه‌ له‌ یارییه‌كاندا.
به‌پێی زۆرێك له‌ رۆژنامه‌كانی ئیتاڵیاش هۆكاری سووربوونی بۆنۆچی له‌ جێهێشتنی خانمه‌ پیره‌كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ رووداوه‌كانی یاری كۆتایی چامپیۆنس لیگ كه‌ ئه‌و یاریزانه‌ شه‌ڕی له‌گه‌ڵ بارزالی كردووه‌و زله‌یه‌كیشی له‌ دیبالا داوه‌، به‌هۆی ئه‌مه‌وه‌ بڕیاری داوه‌ یانه‌كه‌ جێبهێڵێت.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7320
21/7/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ نه‌یمار هه‌رگیز ناچێته‌ پاریس سانجێرمان 20/7/2017
‌ جۆ هارت چووه‌ وێستهام 20/7/2017
زانست
‌ دەریا: من و فۆتۆ و کامێرا هاوڕێی هەمیشەیین 21/7/2017
‌ لە بارەی ڕێکخراوی ״کوردستان فۆتۆ״ 21/7/2017
‌ رەسوڵ خوڕڕەم: ده‌مه‌وێ به‌ فۆتۆ جوانییەکانی کوردستانێکی ئارام پێشانی ئه‌وروپیەکان بدەم 21/7/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP