تیروپشكی قۆناغی كۆتایی پله‌ی ئۆفی چامپیۆنس لیگ راكێشرا
تیروپشكی قۆناغی كۆتایی پله‌ی ئۆفی چامپیۆنس لیگ راكێشرا ‌ 6/8/2017
له‌شاری نیۆنی سویسرا تیوپشكی قۆناغی كۆتایی پله‌ی ئۆفی چامپیۆنس لیگ راكێشرا كه‌ له‌و قۆناغه‌وه‌ 10 یانه‌ سه‌رده‌كه‌ون بۆ قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنس لیگ.
تیروپشكه‌كه‌ خزمه‌تی گه‌وره‌كانی ئه‌م قۆناغه‌ی‌ نه‌كرد كه‌ ده‌بێت پێش گه‌یشتن به‌ قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان به‌ربه‌ستی به‌هێز تێپه‌ڕێنن.
به‌هێزترین یاری ئه‌م قۆناغه‌ش له‌نێوان لیڤه‌رپوڵی ئینگلیزی و هۆفنهایمی ئه‌ڵمانی ده‌بێت كه‌ هه‌ردوو یانه‌ وه‌رزی رابردوو له‌خولی وڵاته‌كه‌یان پله‌ی چواره‌میان به‌ده‌ستهێناوه‌.
ئه‌ركی یانه‌ی‌ ناپۆلیش بۆ گه‌یشتن به‌ قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان ئاسان نابێت و ده‌بێت به‌ربه‌ستی یانه‌ی‌ نیسی فه‌ره‌نسی تێپه‌ڕێنیت، یانه‌ی‌ سیڤیای ئیسپانیش بۆ گه‌یشتن بۆ قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان ده‌بێت پشتی یانه‌ی‌ بێشكتاشی توركی له‌ زه‌وی بدات.
یارییه‌كانی چونی ئه‌م قۆناغه‌ رۆژانی 15 و 16ی ئه‌م مانگه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چن و یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ش دوای هه‌فته‌یه‌ك له‌و به‌رواره‌ ده‌كرێن.

یارییه‌كانی قۆناغی پله‌ی ئۆف
تیروپشكی قۆناغی پله‌ی ئۆفی چامپیۆنس لیگ
-قه‌راباخی ئازه‌ربیجانی×كۆبنهاگنی دانیماركی.
-ئه‌پۆیلی قوبرسی×سلاڤیا براگی چیكی.
-ئۆڵۆمپیاكۆسی یۆنانی× راییكای كرواتی.
-سه‌ڵتیكی سكۆتله‌ندی× ئه‌ستانه‌ی‌ كازاخستانی.
-هه‌پۆیلی ئیسرائیلی×ماریبۆری سلۆڤینی.
-بێشكتاشی توركی×سیڤیای ئیسپانی.
-یۆنگی بۆیزی سویسری×سیسكا مۆسكۆی روسی.
-ناپۆلی ئیتاڵی×نیسی فه‌ره‌نسی.
-هۆفنهایمی ئه‌ڵمانی×لیڤه‌رپوڵی ئینگلیزی.
-سپۆرتینگ لیشبۆنه‌ی‌ پرتوگالی× ستیوا بوخارستی رۆمانی .
ئه‌ركی میلانیش ئاسانه‌
دوای كۆتایی هاتنی تیروپشكی قۆناغی پله‌ی ئۆفی چامپیۆنس لیگ تیروپشكی قۆناغی پله‌ی ئۆفی یۆرۆپالیگیش راكێشرا كه‌ ئه‌ركی یانه‌ی‌ میلان تیایدا ئاسانه‌.
یانه‌ی‌ ئه‌ی سی میلان ئیتاڵی له‌ قۆناغی پله‌ی ئۆفدا روبه‌ڕوی یانه‌ی‌ شكیندیجای مه‌كدۆنی ده‌بێته‌وه‌و ئه‌گه‌ر به‌ربه‌ستی ئه‌و یانه‌یه‌ش تێپه‌ڕێنێت ئه‌وا سه‌رده‌كه‌وێت بۆ قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان.
دیارترین یاریی ئه‌و قۆناغه‌ش روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی‌ یانه‌ی‌ پاناسینایكۆسی یۆنانی و ئه‌تله‌تیك بیلباوی ئیسپانی ده‌بێت له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی‌ ئێڤه‌رتۆن روبه‌ڕوی یانه‌ی‌ هایدۆك سپلیت ده‌بێته‌وه‌.
یارییه‌كانی چونی ئه‌م قۆناغه‌ش رۆژی 17/8 ده‌كرێن و یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ش رۆژی 24ی ئه‌م مانگه‌ ئه‌نجام ده‌درێن رۆژێكیش دوای ئه‌و یارییانه‌ تیروپشكی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7395
20/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ئیتالیا مه‌ترسی گه‌وره‌ی سه‌رنه‌كه‌وتنی بۆ مۆندیال له‌سه‌ره‌ 19/10/2017
‌ رۆناڵدۆ زیندانی دەکرێت؟ 19/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP