مه‌لا به‌ختیار، پێشوازی له‌ ره‌عد حه‌مودی‌ كرد
مه‌لا به‌ختیار، پێشوازی له‌ ره‌عد حه‌مودی‌ كرد ‌ 6/8/2017
له‌ رۆژانی رابردوو مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی‌ ده‌سته‌ی‌ كارگێڕی‌ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پێشوازیكرد له‌ ره‌عد حه‌مودی‌، سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ ئۆڵۆمپی‌ عیراق، كاپتن فه‌لاح حه‌سه‌ن، جێگری‌ سه‌رۆك و جه‌زائیر سه‌هلانی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ته‌نفیزی‌ لیژنه‌ی‌ ئۆڵۆمپی‌ عیراق.
له‌دیدارێكی‌ دۆستانه‌شدا، كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسی وه‌رزشی ئاماده‌ی‌ بوون به‌ئاماژه‌كردن بۆ هه‌لومه‌رجی‌ ئێستای‌ عیراق ‌و ئه‌و قه‌یران ‌و كێشانه‌ی‌ له‌ئارادان، گفتوگۆ له‌باره‌ی‌ بارودۆخی‌ وه‌رزش له‌عیراقدا كراو كاریگه‌رییه‌ نێگه‌تیڤه‌كانی‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ وه‌رزش به‌گشتی‌‌و وه‌رزشكاران هه‌ڵسه‌نگێنرا.
له‌دیداره‌كه‌دا، مه‌لا به‌ختیار سوپاسی‌ ماندووبوونی‌ كردن كه‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ لیژنه‌ی‌ ئۆڵۆمپی‌ عیراق له‌هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌و وتی‌: هه‌ڵه‌بجه‌ شایانی‌ هه‌موو خزمه‌تكردنێكه‌، چونكه‌ چه‌نده‌ خۆم به‌خانه‌قینی‌ ده‌زانم، ئه‌وه‌نده‌ش خۆم به‌هه‌ڵه‌بجه‌یی‌ ده‌زانم. 
هاوكات به‌كورتی‌ سه‌رنجه‌كانی‌ له‌سه‌ر كۆی‌ بارودۆخی‌ عیراق به‌گشتی‌‌و وه‌رزش به‌تایبه‌تی‌ له‌ناو ئه‌و قه‌یرانانه‌دا خسته‌ڕوو، كه‌ كاریگه‌ری‌ نێگه‌تیڤیان له‌سه‌ر ره‌وتی‌ وه‌رزش به‌گشتی‌ داناوه‌و به‌ئاماژه‌كردن، بۆ ئاستی‌ وه‌رزش له‌ناوچه‌كه‌ به‌تایبه‌تی‌ و وڵاتانی‌ عه‌ره‌بی‌، باوه‌ڕی‌ خۆی نیشاندا، كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ره‌وتێكی‌ وه‌رزشی‌ ته‌ندروست له‌عیراقدا گه‌شه‌ بكات، پێویسته‌ ئاسایش‌و ئارامی‌، توانای‌ دارایی‌ و پێویستییه‌ وه‌رزشییه‌كان زیاتر له‌وه‌ی‌ هه‌یه‌ دابین بكرێ‌.
هه‌روه‌ك ره‌عد حه‌مودی‌، سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ ئۆڵۆمپی‌ عیراق، بارودۆخی‌ وه‌رزشی‌ به‌ به‌شێك له‌كۆی‌ بارودۆخی‌ عیراق ناوبردو ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌كرد، سه‌ره‌ڕای‌ كێشه‌و قه‌یرانه‌كان، به‌ڵام هه‌وڵمانداوه‌و توانیومانه‌ ژماره‌یه‌ك ده‌ستكه‌وت به‌ده‌ستبهێین.
شایه‌نی باسه‌ هه‌مان وه‌فد به‌ ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی وه‌رزشی و ژماره‌یه‌كی زۆری وه‌رزشكاران نوێنه‌رایه‌تی لیژنه‌ی‌ ئۆڵۆمپی عیراقیان له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ كرده‌وه‌.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7395
20/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ئیتالیا مه‌ترسی گه‌وره‌ی سه‌رنه‌كه‌وتنی بۆ مۆندیال له‌سه‌ره‌ 19/10/2017
‌ رۆناڵدۆ زیندانی دەکرێت؟ 19/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP