یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا لیستی پاڵێوراوانی خه‌ڵاتی باشترینه‌كانی بڵاوكرده‌وه‌
یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا لیستی پاڵێوراوانی خه‌ڵاتی باشترینه‌كانی بڵاوكرده‌وه‌ ‌ 7/8/2017
یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پێ لیستی كۆتایی ئه‌و یاریزانانی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ركابه‌ری له‌سه‌ر خه‌ڵاته‌كانی وه‌رزی رابردووی چامپیۆنس لیگ ده‌كه‌ن و یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌دریدیش پشكی شێری به‌ركه‌وتوه‌ كه‌ 6 یاریزانی بۆ خه‌ڵاته‌كان پاڵێوراون.
یوفا له‌ماوه‌ی‌ رابردوودا ده‌نگدانێكی بۆ دیاری كردنی باشترین 3 یاریزان له‌ شوێنه‌ جیاوازه‌كانی یاریگا كه‌ پێكهاتون له‌ گۆڵپارێز و به‌رگریكارو هێڵی ناوه‌ند و هێرشبردن رێكخست بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ هه‌ر شوێنه‌و 3 یاریزان دیاری بكات بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌ ئاماده‌بن.
یوفا ساڵانه‌ له‌ ئاهه‌نگی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنس لیگ باشترین یاریزانی ئه‌وروپا دیاری ده‌كات، ئه‌م ساڵیش جیاواز له‌ ساڵانی پێشوو له‌پاڵ باشترین یاریزان، باشترین گۆڵپارێز و باشترین یاریزانی به‌گریكار و ناوه‌ند و  هێرشبه‌ر دیاری ده‌كات، ئه‌مه‌ش له‌ میانی ئاهه‌نگێك كه‌ رۆژی24/8 به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
رۆژی 15/8یش یوفا به‌جیا ناوی ئه‌و 3 پاڵێوراوه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌ كه‌ ركابه‌ری له‌سه‌ر خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ئه‌وروپا له‌سه‌ر ئاستی كوڕان و كچان ده‌كه‌ن.
وه‌كو پێگه‌ی ره‌سمی یوفا بڵاویكردۆته‌وه‌ لیژنه‌ی داوه‌رانی دیاری كردنی 3 یاریزانی كۆتایی بۆ خه‌ڵاته‌كان پێكهاتون له‌ راهێنه‌ران و یاریزانانی هه‌ر 32 تیپه‌كه‌ی‌ قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی وه‌رزی رابردوو له‌گه‌ڵ 55 رۆژنامه‌نووس.
ده‌نگدانیش به‌جۆرێك بووه‌ كه‌ هه‌ر ده‌نگده‌ره‌و 3 ده‌نگی داوه‌ كه‌ یه‌كه‌میان 5 خاڵ و دووه‌م 3 خاڵ و سێه‌میشیان خاڵێك بۆ هه‌ژمار كراوه‌و دوای یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی‌ ده‌نگی لیژنه‌كه‌ ئه‌م یاریزانانه‌ بۆ ركابه‌ری كردن له‌سه‌ر خه‌ڵاته‌كان ماونه‌ته‌وه‌.
سه‌ره‌تا بۆ دیاری كردنی باشترین گۆڵپارێزی ئه‌وروپا هه‌ریه‌كه‌ له‌ جیانلویجی بۆفۆنی گۆڵپارێزی یۆڤانتۆس و مانوێل نۆیه‌ری گۆڵپارێزی بایرن مونشن و یان ئۆبلاكی گۆڵپارێزی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید پاڵێوران.
ئه‌و گۆڵپارێزانه‌ی‌ پله‌ی چواره‌م تا ده‌یه‌میان به‌ده‌ستهێنا
4-كیلۆر ناڤاس-ریاڵ مه‌درید 67 خاڵ.
5-كاسپه‌ر شمایكل-لیسته‌ر سیتی 16 خاڵ.
6-مارك ئه‌ندری تیر شتیگن-بارسێلۆنا 7 خاڵ.
7-دانێا سۆباسیچ-مۆناكۆ 6 خاڵ.
8-ئه‌نتۆنی لۆپێز-لیۆن 5 خاڵ.
9-رۆمان بۆركی-دۆرتمۆند و ئیكه‌ر كاسیاس-پۆرتۆ و ئیدیرسۆن-به‌نفیكا /مان سیتی و هۆگۆ لۆریس-تۆتنهام و پیپێ رێنا-ناپۆلی 1 خاڵ.
له‌ هێڵی به‌رگریش هه‌ریه‌كه‌ له‌ بۆنۆچی له‌ یۆڤانتۆس و سێرجیۆ رامۆس و مارسێلۆ له‌ ریاڵ مه‌درید زۆرترین ده‌نگیان پێدراوه‌و له‌ ئاهه‌نگی یوفا ئاماده‌ ده‌بن.
ئه‌و به‌رگریكارانه‌ی‌ پله‌ی چواره‌م تا ده‌یه‌میان به‌ده‌ستهێنا
4-جۆرجیۆ كیلینی-یۆڤانتۆس 71 خاڵ.
5-دانی ئه‌لڤێس-یۆڤانتۆس/مان سیتی 50 خاڵ.
6-دیگۆ گۆدین-ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید 16 خاڵ.
7-فیلیپ لام-بایرن مونشن-14 خاڵ.
8-دانی كارڤاخال-ریاڵ مه‌درید 13 خاڵ.
9-جێرارد پیكێ-بارسێلۆنا 12 خاڵ.
10-بینجامین مێندی-مۆناكۆ/مان سیتی 9 خاڵ.
 له‌ هێڵی ناوه‌ندیش یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید به‌ته‌واوی كۆنتڕۆڵی پاڵێوراوانی كردووه‌ كه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ تۆنی كروس و كاسیمیرۆ و لۆكاس مۆدریش بۆ خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ناوه‌ند پاڵێوراون.
ئه‌و ناوه‌ندانه‌ی‌ پله‌ی چواره‌م تا ده‌یه‌میان به‌ده‌ستهێنا
4-میرالیم پیانیچ-یۆڤانتۆس 33 خاڵ.
5-تیاگۆ ئه‌لكانتارا-بایرن مونشن 25 خاڵ.
6-بێرناردۆ سیلڤا-مۆناكۆ/مان سیتی 21 خاڵ.
7-ئه‌ندرێس ئینێستا-بارسێلۆنا 15 خاڵ.
8-فابینیۆ-مۆناكۆ 12 خاڵ.
9-ئیسكۆ-ریاڵ مه‌درید و ڤیدال-بایرن مونشن 10 خاڵ.
له‌ هێڵی هێرشبردنیش هه‌ریه‌كه‌ له‌ پاولۆ دیبالا و لیۆنێل میسی و كریستیانۆ رۆناڵدۆ ركابه‌ری له‌سه‌ر خه‌ڵاتی باشترین هێرشبه‌ر ده‌كه‌ن كه‌ رۆناڵدۆ به‌ 12 گۆڵ و میسی به‌ 11 گۆڵ یه‌كه‌م و دووه‌م گۆڵكاری وه‌رزی رابردووی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ بوون.
ئه‌م هێرشبه‌رانه‌ی‌ پله‌ی چواره‌م تا ده‌یه‌میان به‌ده‌ستهێناوه‌
4-كیلیان مباپی-مۆناكۆ 58 خاڵ.
5-رۆبه‌رت لیڤاندۆڤسی-بایرن مونشن 24 خاڵ.
6-نه‌یمار دا سیلڤا-بارسێلۆنا/پاریس سان جێرمان 21 خاڵ.
7-ئه‌نتوان گریزمان-ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید 14 خاڵ.
8-گۆنزالۆ هیگواین-یۆڤانتۆس 8 خاڵ.
9-كاڤانی-پاریس سان جێرمام 6 خاڵ.
10-ماریۆ ماندزۆكیچ-یۆڤانتۆس 10 خاڵ.
له‌ كۆتاییشدا براوه‌ی‌ ئه‌و خه‌ڵاتانه‌ دیاری كراوه‌، چونكه‌ ده‌نگدان كۆتایی هاتووه‌، به‌ڵام له‌ ئاهه‌نگی یوفا كه‌ 24ی ئه‌م مانگه‌ ده‌كرێت ناوی براوه‌ی خه‌ڵاته‌كان ئاشكرا ده‌كرێت، خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ئه‌وروپاش له‌ ئاهه‌نگه‌ له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووسان ده‌نگدانی بۆ ده‌كرێت.
3 یاریزانی مان یونایتد ركابه‌ری له‌سه‌ر خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی یۆرۆپالیگ ده‌كه‌ن
یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا لیستی كۆتایی ئه‌و یاریزانانه‌ی‌ بڵاوكرده‌وه‌ ركابه‌ری له‌سه‌ر خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی وه‌رزی رابردووی یۆرۆپالیگ ده‌كه‌ن و هه‌ر 3 یاریزانه‌كه‌ش له‌ ریزی مانچسته‌ر یونایتدی پاڵه‌وانن.
مان یونایتد وه‌رزی رابردوو توانی له‌ یانه‌ی‌ ئه‌یاكس بباته‌وه‌و نازناوه‌كه‌ ده‌ستبه‌ربكات به‌هۆی ئه‌مه‌شه‌وه‌ یاریزانه‌كانی زۆرترین ده‌نگیان پێدراوه‌.
هه‌ریه‌كه‌ له‌ هنریك مخیتاریان و پۆڵ پۆگبا و زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ ركابه‌ری له‌سه‌ر خه‌ڵاته‌كه‌ ده‌كه‌ن كه‌ زڵاتان ئێستا له‌ ریزی یانه‌كه‌ نه‌ماوه‌، به‌ڵام وه‌رزی رابردوو رۆڵی گه‌وره‌ی هه‌بوو له‌ گه‌یشتنی مان یونایتد به‌ یاریی كۆتایی.
براوه‌ی‌ ئه‌م خه‌ڵاته‌ش رۆژی 25/8 له‌ میانی ئاهه‌نگی یوفا كه‌ له‌شاری مۆناكۆ تایبه‌ت به‌ راكێشانی تیروپشكی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت ئاشكرا ده‌كرێت.
ژماره‌ی 3 پاڵێوراوه‌كه‌
ئیبرا
-یاریی: 11.
-گۆڵ: 5.
-ئه‌سیست: 4.
مخیتاریان
-یاریی: 11.
-گۆڵ: 6.
پۆگبا
-یاریی: 15.
-گۆڵ: 3.
-ئه‌سیست: 1.
ئه‌و یاریزانانه‌ی‌ پله‌ی چواره‌م تا ده‌یه‌میان به‌ده‌ستهێناوه‌
4-ئه‌لیكسانده‌ر لاكازێت-لیۆن/ئه‌رسناڵ 70 خاڵ.
5-كاسپه‌ر دۆلبێرگ-ئه‌یاكس 40 خاڵ.
6-ماركۆس راشفۆرد-مان یونایتد 37 خاڵ.
7-داڤی كلاسین-ئه‌یاكس/ئێڤه‌رتۆن و ئه‌ندرێ هێرێرا-مان یونایتد 33 خاڵ.
9-بێرتراند تراوری-ئه‌یاكس/لیۆن 28 خاڵ.
10-ئیدین دزیكۆ-رۆما 23 خاڵ.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7395
20/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ئیتالیا مه‌ترسی گه‌وره‌ی سه‌رنه‌كه‌وتنی بۆ مۆندیال له‌سه‌ره‌ 19/10/2017
‌ رۆناڵدۆ زیندانی دەکرێت؟ 19/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP