نه‌یمار لای هانده‌رانی بارسێلۆنا ناشیرینتر ده‌كات
نه‌یمار لای هانده‌رانی بارسێلۆنا ناشیرینتر ده‌كات ‌ 8/8/2017
لێدوانێكی دانی ئه‌لڤێسی یاریزانی یانه‌ی‌ پاریس سان جێرمان ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی‌ هانده‌رانی یانه‌ی‌ بارسێلۆنا زیاتر له‌ نه‌میار دا سیلڤای ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌كه‌یان توڕه‌بن و رۆژنامه‌ی‌ سپۆرتیش پێی وایه‌ ئه‌و لێدوانه‌ی‌ ئه‌لڤێس زیاتر نه‌یماری لای كه‌ته‌لۆنیه‌كان ناشرین كردووه‌.
نێیمار له‌كاتی رۆیشتنی بۆ پاریس سان جێرمان رایگه‌یاند كه‌ ته‌نیا چه‌ند رۆژێكه‌ بڕیاری رۆیشتنی بارسێلۆنای داوه‌و باوكی ئه‌و یاریزانه‌ش ئه‌م قسه‌یه‌ی نه‌یماری دوپات كرده‌وه‌، به‌ڵام ئه‌لڤێس پێچه‌وانه‌ی‌ ئه‌مه‌ دوپات ده‌كاته‌وه‌.
ئه‌لڤێس ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ ئێستا زۆر نزیك بوو له‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندی به‌ مان سیتی بكات به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو چووه‌ ریزی پاریس و له‌ نوێترین لێدوانیشدا ئه‌لڤێس هۆكاری چونی بۆ ئه‌و یانه‌یه‌ ئاشكرا ده‌كات.
ئه‌م به‌رگریكاره‌ به‌ رازیلیه‌ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی بارسێلۆناو هانده‌رانیش به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كرێت كه‌ ئه‌و نه‌یماری رازی كردوه‌ بچێته‌ پاریس سان جێرمان، به‌ڵام ئه‌لڤێس پێچه‌وانه‌ی‌ ئه‌مه‌ی‌ بڵاوكرده‌وه‌.
ئه‌لڤێس رایگه‌یاند نه‌یماری ئه‌و رازی كردووه‌ بچێته‌ پاریس سان جێرمان بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌یه‌كه‌وه‌ یاریی بكه‌ن، ئه‌مه‌ش دوپاتی ده‌كاته‌وه‌ نه‌یمار ماوه‌یه‌كی زۆره‌ له‌گه‌ڵ پاریسیه‌كان رێككه‌وتووه‌.
ئه‌م لێدوانه‌ی‌ ئه‌لڤێس  قسه‌كانی نه‌یمار به‌درۆ ده‌خاته‌وه‌و دوپاتی ده‌كاته‌وه‌ ئه‌و یاریزانه‌ به‌ گاڵته‌وه‌ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌بێ ده‌نگی مایه‌وه‌ كه‌ وه‌ك خۆی رایگه‌یاندبوو بیر له‌ بڕیاره‌كه‌ ده‌كاته‌وه‌، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدا زۆر زووتر بڕیاری خۆی داوه‌.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7344
18/8/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ له‌ نێو لیستی باشترین 10 یاریزانی ئه‌وروپادا ناوی نه‌یمار نییه‌ 17/8/2017
‌ یاریزانانی سلێمانی پێشه‌نگ بوون 17/8/2017
زانست
‌ لەسەر زمانی ئێمەیە‌و لەسەر پەنجەی كەڕولاڵەكانیشە 18/8/2017
‌ ئه‌وانه‌ی‌ ئاره‌زوو ده‌كه‌ن ببن به‌ دایك ئه‌م بابه‌ته‌ بخوێننه‌وه‌ 18/8/2017
‌ منداڵ هه‌ستی‌ حه‌وته‌میشی‌ هه‌یه‌ 18/8/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP