نه‌یمار زۆرترین مووچه‌ی نییه‌
نه‌یمار زۆرترین مووچه‌ی نییه‌ ‌ 9/8/2017
له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌رایه‌ی رۆیشتنی نه‌یمار نایه‌وه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م یاریزانه‌ زۆرترین موچه‌ی ساڵانه‌ی نییه‌ له‌سه‌ر ئاستی یاریزانانی جیهانی و ئێستا ئه‌م له‌و رووه‌وه‌ سێیەم یاریزانه‌و به‌جیاوازییه‌كی زۆریش له‌پێش چوارەم و پێنجەمەوە نییه‌و ریزبه‌ندییه‌كه‌ به‌مجۆره‌یه‌:
1-كارلۆس تیڤیز(شانگهای گرینلاند-چین) ٣٤ ملیۆن پاوەند.
2-لیۆنێل میسی(بارسیلۆنا)22:0 ملیۆن پاوەند.
٣-نه‌یمار داسیلڤا(پاریس سان جێرمان)26 ملیۆن پاوەند.
٤-ئیزیكیل لاقێتزی(هیبای شیناو-چین)24 ملیۆن پاوەند.
5-ئۆسكار دۆس سانتۆس(نگهای سیگ-چین) 22 ملیۆن پاوەند.
6-كریستیانۆ رۆناڵدۆ(ریاڵ مه‌درید)19 ملیۆن پاوەند.
7-گاریس به‌یڵ(ریاڵ مه‌درید) 18.25 ملیۆن پاوەند.
8-جیفانیلدۆ هالك(شانگهای ئیست ئاسیا-چین) 16.5 ملیۆن پاوەند.
9-جیرفینیۆی كۆت دیڤواری(هیبی فیرچۆن-چین)16.25 ملیۆن پاوەند.
10-ئاكسیل ڤیتسڵی كۆت دیڤواری(تیانجین گوانجیان-چین)   16.25 ملیۆن یۆرۆ

پاش رۆیشتنی نه‌یمار له‌ یانه‌ی بارسیلۆنا كاردانه‌وه‌كان زۆربوون، زۆرێك له‌ ره‌خنه‌گرانی رۆیشتنه‌كه‌ هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌كه‌ پاره‌و چاو چنۆكی باوكی و كۆكردنه‌وه‌ی زۆرترین داهاته‌، ئه‌گه‌ر چی ئه‌م یاریزانه‌ خۆی ئه‌وه‌ی ره‌تكردۆته‌وه‌.
ئه‌مانه‌ چه‌ند كاریكاتێرێكن له‌سه‌ر ئه‌و بۆ چوونانه‌، جگه‌له‌وه‌ش تووڕه‌ بوونی زۆری هانده‌رانی بارساش له‌ولاوه‌ بوه‌ستێت كه‌به‌چه‌ندین شێواز گوزارشتیان لێكردووه‌، یه‌كێك له‌وانه‌ بڵاوکراوەیەکە‌ نزیك یاریگای كامپ نوو هەڵواسراوە‌و له‌سه‌ری نووسراوه‌ (به‌دوای ناپاكێكدا ده‌گه‌ڕێین)، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سوتاندنی درێسی نه‌یمار بووبووه‌ رووداوێكی ئاسایی و ته‌نانه‌ت له‌گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه‌له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ هانده‌ران وێنه‌ی ئەلڤێس و نه‌یمار ده‌خه‌نه‌ ته‌نه‌كه‌ی خۆڵه‌وه‌.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7398
24/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ سیمۆنا هالیپ خه‌ڵاتی پۆرشی برده‌وه‌ 24/10/2017
‌ میسی ئێران خه‌ونه‌كه‌ی‌ هێنایه‌دی 24/10/2017
زانست
‌ یه‌كه‌مین نموونه‌ی فڕۆكه‌ی وشكاوه‌كی كاره‌بایی له‌ ڕوسیا خرایه‌ڕوو 24/10/2017
‌ كه‌نگه‌ری خوێنمژ به‌رله‌ ملیۆنه‌ها ساڵ قڕبووه‌ 24/10/2017
‌ سوودی پشوویەكی كورت لە كاتی كاردا 23/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP