سێ ئه‌نجامی زۆر خراپ
سێ ئه‌نجامی زۆر خراپ ‌ 9/8/2017
كچانی هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی عیراق ئێستا له‌ میسر به‌شداریی پاڵه‌وانێتیی باسكه‌ی كچانی وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌كه‌ن.
ئه‌م هه‌ڵبژارده‌یه‌ی كچانی عیراق زۆربه‌یان كچانی یانه‌كانی سلێمانین، راهێنه‌ره‌كه‌شیان رزگار ره‌ئوف و یاریده‌ده‌ره‌كه‌شی د.دیار سدیقه‌ ئه‌وانیش دوو كه‌سی به‌ئه‌زموونن له‌و بواره‌دا.
له‌م پاڵه‌وانێتییه‌دا كه‌به‌ناوی(پاڵه‌وانێتی فلای ئیمارات بۆ هه‌ڵبژارده‌كانی كچانی وڵاتانی عه‌ره‌بی)یه‌، ته‌نیا چوار هه‌ڵبژارده‌ به‌شدارییان كردووه‌.
سیستمی یارییه‌كان به‌شێوه‌ی خولێكی یه‌ك قۆناغه‌و ئه‌نجامی هه‌رسێ یارییه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عیراق به‌مشێوه‌یه‌ بوون:
*میسر×عیراق(114-51).
*ئوردون×عیراق(78-49).
*تونس×عیراق(118-23).
ئێستا تیپی كچانی عیراق چواره‌م و دوا تیپی یه‌كه‌م قۆناغن، به‌پێی خشته‌ی یارییه‌كان یه‌ك یاریی تر له‌ قۆناغی داهاتوو کە قۆناغی پێشکۆتاییە له‌گه‌ڵ یه‌كه‌می قۆناغی یه‌كه‌م ده‌كات و براوه‌كه‌یان ده‌چێت یاریی كۆتایی و دۆڕاو له‌سه‌ر پله‌ی سێیه‌م و چواره‌م یاریی ده‌كات، هه‌ردوو یارییه‌كه‌ش ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ و یاریی كۆتایی و یاریی پله‌كانی سێیه‌م و چواره‌می سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ ده‌كرێن.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7344
18/8/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ له‌ نێو لیستی باشترین 10 یاریزانی ئه‌وروپادا ناوی نه‌یمار نییه‌ 17/8/2017
‌ یاریزانانی سلێمانی پێشه‌نگ بوون 17/8/2017
زانست
‌ لەسەر زمانی ئێمەیە‌و لەسەر پەنجەی كەڕولاڵەكانیشە 18/8/2017
‌ ئه‌وانه‌ی‌ ئاره‌زوو ده‌كه‌ن ببن به‌ دایك ئه‌م بابه‌ته‌ بخوێننه‌وه‌ 18/8/2017
‌ منداڵ هه‌ستی‌ حه‌وته‌میشی‌ هه‌یه‌ 18/8/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP