ئه‌مڕۆ كلاسیكۆیه‌
ئه‌مڕۆ كلاسیكۆیه‌ ‌ 13/8/2017
ئه‌مڕۆ یارییه‌كانی وه‌رزی نوێی تۆپی پێی ئیسپانیا ده‌ست پێده‌كات و پێش ده‌ستپێكردنی یارییه‌كانی خولی ئیسپانیاش سه‌ره‌تا جامی سوپه‌ری ئیسپانیا له‌نێوان ریاڵ مه‌دریدی پاڵه‌وانی خولی ئیسپانیا و بارسێلۆنای پاڵه‌وانی جامی شا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
جیاواز له‌ وڵاته‌كانی تری ئه‌وروپا له‌ ئیسپانیا جامی سوپه‌ر به‌ 2 یاریی به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه‌ سه‌ره‌تا یاریی چون له‌ یاریگای پاڵه‌وانی جامی شا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و دواتریش یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ له‌ یاریگای پاڵه‌وانی خولی ئیسپانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
بۆیه‌ ئه‌مساڵ یاریی چونی جامی سوپه‌ر له‌ یاریگای كامپ نوی تایبه‌ت به‌ یانه‌ی‌ بارسێلۆنا سه‌عات 11ی شه‌و به‌كاتی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تیایدا یانه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ هه‌وڵ ده‌دات ئه‌نجامی 2 یاریی پێشووی به‌رامبه‌ر ریاڵ مه‌درید دووباره‌ بكاته‌وه‌و به‌ ئه‌نجامێكی باشه‌وه‌ بچێته‌ یاریگای سه‌نتیاگۆ بیرنابیۆ.
بارسێلۆنای خاوه‌ن نازناوی وه‌رزی رابردوو 3 یاریی كلاسیكۆیه‌ له‌سه‌ریه‌ك نه‌دۆڕاوه‌ كه‌ یارییه‌ك یه‌كسان بووه‌و 2 یاریشی بردۆته‌وه‌، به‌ڵام بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوی جامی سوپه‌ر پێویستی به‌وه‌یه‌ به‌ ئه‌نجامێكی باشتر له‌ 3-2 له‌ یاریگا بچێته‌ده‌ره‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ئه‌نجامی 2 بردنه‌وه‌ی‌ پێشووی یانه‌كه‌یه‌.
بارسا ماوه‌ی‌ چه‌ند ساڵێكه‌ له‌ كلاسیكۆ له‌ یاریگای سه‌نتیاگۆ بیرنابیۆ ئاستی به‌رزتر پێشكه‌ش ده‌كات پێچه‌وانه‌كه‌شی بۆ ریاڵ مه‌درید راسته‌ كه‌ یانه‌ی‌ شاهانه‌ 2 كلاسیكۆی یه‌ك له‌دوای یه‌كی له‌ كامپ نو نه‌دۆڕاندوه‌و هه‌وڵ ده‌دات ئه‌م كلاسیكۆیه‌ش به‌ لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ به‌ یه‌كسانبوون له‌ یاریگا بچێته‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ یاریگای خۆی بتوانێت قه‌ره‌بووی بكاته‌وه‌.
ریاڵ مه‌درید كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو توانی له‌ مانچسته‌ر یونایتد بباته‌وه‌و جامی سوپه‌ری ئه‌وروپا به‌رز بكاته‌وه‌، بۆیه‌ به‌ وره‌و متمانه‌یه‌كی زۆره‌وه‌ روبه‌ڕوی بارسێلۆنا ده‌بێته‌وه‌ كه‌ دوای رۆیشتنی نه‌یمار دا سیلڤا یانه‌كه‌ له‌ كێشه‌دایه‌و تا ئێستا نه‌یتوانیوه‌ جێگره‌وه‌یه‌كی باش بهێنێته‌ ریزه‌كانی.
ریاڵ پێش ئه‌م یارییه‌ هیچ پێكانێكی نییه‌و ته‌واوی یاریزانه‌كانی ئاماده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌شداری بكه‌ن له‌سه‌رو هه‌مووشیانه‌وه‌ كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌، به‌ڵام لوكا مۆدریچ به‌هۆی رووداوێكی كۆنه‌وه‌ ناتوانێت به‌شداری یاریی چون بكات.
دواین یاریی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا كه‌ ریاڵ مه‌درید ئه‌نجامی داوه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵی 2014 كه‌ ئه‌و كات ریاڵ مه‌درید به‌رامبه‌ر ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید یاریی كرد و له‌ یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ش مۆدریچ كارتی سووری به‌ڕوودا به‌رز كرایه‌وه‌، ئه‌و كات سزای مۆدریچ نه‌گوازرایه‌وه‌ بۆ خولی ئیسپانیاو یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیا سزاكه‌ی‌ رانه‌گه‌یاند بۆیه‌ مۆدریچ ده‌بێت له‌ جامی سوپه‌ری ئیسپانیا سزاكه‌ی‌ جێ به‌جێ بكات.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی‌ له‌وكاته‌وه‌ ریاڵ جامی سوپه‌ری نه‌كردووه‌ مۆدریچ ده‌بێت له‌ یاریی چونی جامی سوپه‌ری ئه‌م وه‌رزه‌ سزاكه‌ی‌ جێ به‌جێ بكات، بۆیه‌ له‌ یاریی چون كه‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ له‌ یاریگای كامپ نو ده‌كرێت مۆدریچ یاریی ناكات و له‌ یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ ئاماده‌ ده‌بێت.
ناوبژیوانانی یاری چون و گه‌ڕانه‌وه‌ دیاری كران
لیژنه‌ی‌ ناوبژیوانی یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیا ناوی ناوبژیوانانی یاریی چون و گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ جامی سوپه‌ری ئیسپانیای ئاشكرا كرد.
سه‌ره‌تا بارسێلۆنا له‌ یاری چونی جامه‌كه‌ میوانداری ریاڵ مه‌درید ده‌كات و ناوبژیوانی ئه‌و یارییه‌ش ریكاردۆ دی بۆرگۆس ده‌بێت.
بۆرگۆس وه‌رزی رابردوو ناوبژیوانی 23 یاریی كردووه‌ كه‌ 89 كارتی زه‌ردو 4 كارتی سووری به‌ڕوی یاریزانان به‌رز كردۆته‌وه‌، كه‌ 3 یاریی ناوبژیوانی بارسێلۆنا بووه‌و 2 یارییان بارسێلۆنا براوه‌ بووه‌و یارییه‌كیش یه‌كسانبووه‌، له‌به‌رامبه‌ردا 4 یاریی ناوبژیوانی ریاڵ مه‌درید بووه‌، 2 یارییان ریاڵ براوه‌ بووه‌و یارییه‌ك یه‌كسان بووه‌و یارییه‌كیش دۆڕاوه‌.
بۆ یاری گه‌ڕانه‌وه‌ش كه‌ رۆژی 4 شه‌ممه‌ ده‌كرێت خوسێ سانشێز ناوبژیوان ده‌بێت كه‌ ئه‌ویش وه‌رزی رابردوو 27 یاریی ناوبژیوانی كردووه‌و 127 كارتی زه‌ردو 4 كارتی سووری به‌ڕووی یاریزانان به‌رز كردۆته‌وه‌.
سانشێز وه‌رزی رابردوو 4 یاریی ناوبژیوانی یارییه‌كانی بارسێلۆنا بووه‌و هه‌ر 4 یاریه‌كه‌ش به‌سوودی بارسا كۆتایی هاتووه‌، له‌به‌رامبه‌ردا 4 یاری ناوبژیوانی یاریی ریاڵ بووه‌ 3 یارییان بردۆته‌وه‌و یارییه‌كیش یه‌كسان بوون.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7344
18/8/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ له‌ نێو لیستی باشترین 10 یاریزانی ئه‌وروپادا ناوی نه‌یمار نییه‌ 17/8/2017
‌ یاریزانانی سلێمانی پێشه‌نگ بوون 17/8/2017
زانست
‌ لەسەر زمانی ئێمەیە‌و لەسەر پەنجەی كەڕولاڵەكانیشە 18/8/2017
‌ ئه‌وانه‌ی‌ ئاره‌زوو ده‌كه‌ن ببن به‌ دایك ئه‌م بابه‌ته‌ بخوێننه‌وه‌ 18/8/2017
‌ منداڵ هه‌ستی‌ حه‌وته‌میشی‌ هه‌یه‌ 18/8/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP