هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌مریكا نازناوی ئه‌مێریكه‌پی برده‌وه‌
هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌مریكا نازناوی ئه‌مێریكه‌پی برده‌وه‌ ‌ 6/9/2017
هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌مریكا نازناوی پاڵه‌وانێتی باسكه‌ی‌ ئه‌مێریكه‌پی برده‌وه‌ كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ هه‌ڵبژارده‌كانی ئه‌مریكای باكوور و باشوور.
پاڵه‌وانێتی ئه‌مێریكه‌پ كه‌ 12 هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌مریكای باكوور و باشوور به‌شداریان تێدا كردو هه‌ر سێ وڵاتی ئه‌رژه‌نتین و كۆڵۆمبیا و ئۆرۆگوای به‌ هاوبه‌شی رێكیانخست كۆتایی هات  و بۆ جاری حه‌وته‌میش ئه‌مریكا نازناوه‌كه‌ی‌ برده‌وه‌.
هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌مریكا كه‌ به‌بێ ئه‌ستێره‌كانی ئێن بی ئه‌ی به‌شداری پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی‌ كردووه‌ له‌ یاری كۆتای روبه‌ڕوی هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌رژه‌نتینی رێكخه‌ر بۆوه‌و یارییه‌كه‌شی به‌ 81 خاڵ به‌رامبه‌ر به‌ 76 خاڵ لێ برده‌وه‌و جامی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی‌ به‌رز كرده‌وه‌.
له‌سه‌ره‌تای یارییه‌كه‌ ئه‌رژه‌نتینیه‌كان باڵاده‌ست بوون كه‌ توانیان نیوه‌ی‌ یه‌كه‌می یارییه‌كه‌ به‌جیاوازی 15 خاڵ پێشبكه‌ون، به‌ڵام له‌ نیوه‌ی‌ دووه‌می یارییه‌كه‌ ئه‌مریكه‌كان به‌ ئاستێكی جیاوازه‌وه‌ ده‌ركه‌وتن و توانیان له‌ چاره‌كی سێیه‌م توانیان جیاوازیه‌كه‌ بۆ 6 خاڵ كه‌م بكه‌نه‌وه‌.
له‌ چاره‌كی كۆتایی یارییه‌كه‌شدا ئه‌مریكا توانی به‌جیاوازی 11 خاڵ براوه‌بێت و یارییه‌كه‌ به‌جیاوازی 5 خاڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی یه‌كلایی بكاته‌وه‌.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7372
25/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ پاڵێوراوانی خه‌ڵاته‌كانی فیفا زه‌ بێسته‌كان به‌ بردنه‌وه‌ی جام و نازناو دیاریی ده‌كرێن یان ئاستی هونه‌ری؟ 25/9/2017
‌ بارسێلۆنا بۆندی چه‌ند یاریزانێكی نوێ ده‌كاته‌وه‌ 24/9/2017
زانست
‌ پاسێكی كارەبایی ژمارەی پێوانەیی جیهانی تێكشكاند ئایندە بۆ ئۆتۆمبیلی كارەباییە 25/9/2017
‌ وریای سوپەر مەلاریا بن 25/9/2017
‌ دیزاینەرە گەورەكەی ئەپڵ 25/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP