بۆڵت له‌ بوون به‌ یاریزانی پیشه‌گه‌ری تۆپی پێ ده‌كات
بۆڵت له‌ بوون به‌ یاریزانی پیشه‌گه‌ری تۆپی پێ ده‌كات ‌ 7/9/2017
یوساین بۆڵتی ئه‌فسانه‌ی‌ گۆڕه‌پان و مه‌یدان كه‌ مانگی رابردوو به‌شێوه‌ی یه‌كجاری ماڵئاوایی له‌ تراكی یاریگاكان كرد سه‌ردانی ژاپۆنی كردو رایگه‌یاند ئه‌گه‌ری زۆره‌ ببێته‌ یاریزانی پیشه‌گه‌ری تۆپی پێ.
بۆڵت له‌ ژاپۆن به‌شداری ئاهه‌نگێكی خێرخوازی كرد كه‌ بۆ پارێزگاری كردن له‌ كلتوری ئه‌و وڵاته‌ رێكخرابوو به‌ پێی به‌رنامه‌ی‌ ئاهه‌نگه‌كه‌ش ده‌بووایه‌ بۆڵت له‌گه‌ڵ 5 منداڵ به‌شداری پێشبڕكێیه‌كی راكردنی15 مه‌تری بكات، به‌ڵام به‌هۆی پێكانه‌وه‌ نه‌یتوانی رابكات.
بۆڵت له‌ مۆندیالی گۆڕه‌پان و مه‌یدان كه‌ له‌ له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌چوو دووچاری پێكان هات و به‌هۆیه‌وه‌ نه‌یتوانی هیچ میدالێك بباته‌وه‌.
له‌ لێدوانێكیشی بۆ راگه‌یاندنه‌كان له‌ ژاپۆن بۆڵت رایگه‌یاند خۆشحاڵه‌ به‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی‌ به‌ده‌ستی هێناوه‌و به‌دووریشی نه‌زانی له‌ داهاتویه‌كی نزیك ببێته‌ یاریزانی پیشه‌گه‌ری تۆپی پێ، به‌ڵام به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌تی كرده‌وه‌ له‌ بڕیاری وازهێنان په‌شیمان بێته‌وه‌.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7372
25/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ پاڵێوراوانی خه‌ڵاته‌كانی فیفا زه‌ بێسته‌كان به‌ بردنه‌وه‌ی جام و نازناو دیاریی ده‌كرێن یان ئاستی هونه‌ری؟ 25/9/2017
‌ بارسێلۆنا بۆندی چه‌ند یاریزانێكی نوێ ده‌كاته‌وه‌ 24/9/2017
زانست
‌ پاسێكی كارەبایی ژمارەی پێوانەیی جیهانی تێكشكاند ئایندە بۆ ئۆتۆمبیلی كارەباییە 25/9/2017
‌ وریای سوپەر مەلاریا بن 25/9/2017
‌ دیزاینەرە گەورەكەی ئەپڵ 25/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP