سه‌رۆكی یۆڤانتۆس بوو به‌ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی یانه‌كانی ئه‌وروپا
سه‌رۆكی یۆڤانتۆس بوو به‌ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی یانه‌كانی ئه‌وروپا ‌ 7/9/2017
ئه‌ندریا ئه‌نێلی سه‌رۆكی یانه‌ی‌ یۆڤانتۆس به‌ سه‌رۆكی نوێی ده‌سته‌ی‌ یانه‌كانی ئه‌وروپا دیاری كرا و بووه‌ جێگره‌وه‌ی‌ كارل هاینز رۆمه‌نیگه‌ی‌ ئه‌ڵمانی كه‌ ماوه‌ی‌ 9 ساڵه‌ سه‌رۆكی ده‌سته‌كه‌یه‌.
رۆمه‌نیگه‌ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر رایگه‌یاند ده‌ست له‌ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی یانه‌كانی ئه‌وروپا ده‌كێشێته‌وه‌ كه‌ له‌وه‌ته‌ی‌ ساڵی 2008 ده‌مه‌زاراوه‌ ئه‌و سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرد.
ده‌سته‌ی یانه‌كانی ئه‌وروپا له‌ 200 ئه‌ندام پێكهاتووه‌ كه‌ دیارترین و به‌ناوبانگترین یانه‌كانی ئه‌وروپا تیایدا ئه‌ندامن و دوای ركابه‌ریش له‌نێوان سه‌رۆكی ئه‌رسناڵ و یۆڤانتۆس دواجار ئه‌نێلی به‌ سه‌رۆكی نوێی ده‌سته‌كه‌ دیاری كرا.
یه‌كه‌م ئه‌ركی ئه‌نێلیش وه‌كو سه‌رۆكی ده‌سته‌كه‌ كه‌م كردنه‌وه‌ی‌ بۆشایی نێوان یانه‌ ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژاره‌كانی ئه‌وروپا ده‌بێت كه‌ وه‌كو ده‌سته‌كه‌ رایگه‌یاندوه‌ ئه‌مه‌ گه‌وره‌ترین كێشه‌یه‌ رووبه‌ڕوی تۆپی پێی ئه‌وروپا بۆته‌وه‌.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7373
26/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌وروپا جامی لیڤه‌ری برده‌وه‌ 26/9/2017
‌ پێگه‌ی‌ فوتباڵ لیكس ورده‌كاری بۆندی نێیمار بڵاوده‌كاته‌وه‌ 26/9/2017
زانست
‌ پاسێكی كارەبایی ژمارەی پێوانەیی جیهانی تێكشكاند ئایندە بۆ ئۆتۆمبیلی كارەباییە 25/9/2017
‌ وریای سوپەر مەلاریا بن 25/9/2017
‌ دیزاینەرە گەورەكەی ئەپڵ 25/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP