جوانترین و گرانبه‌هاترین یاریگای جیهان ده‌كرێته‌وه‌
جوانترین و گرانبه‌هاترین یاریگای جیهان ده‌كرێته‌وه‌ ‌ 7/9/2017
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ یه‌كێك له‌ جوانترین و گرانبه‌هاترین یاریگاكانی جیهان له‌ ئه‌مریكا ده‌كرێته‌وه‌و یه‌كه‌م یاریشی له‌ خولی ئه‌مریكا تیادا ئه‌نجام ده‌درێت.
دوای 39 مانگ كاركردن تیایدا رۆژی 1 شه‌ممه‌ یاریگای مارسیدس بێنزی تایبه‌ت به‌ یانه‌ی‌ ئه‌تلانتا یونایتد به‌ رووی عاشقانی تۆپی پێ ده‌كرێته‌وه‌و یه‌كه‌م یاریی له‌خولی ئه‌مریكا تیادا ئه‌نجام ده‌درێت.
دروستكردنی ئه‌م یاریگایه‌ ملیارێك و 500 ملیۆنی تێچووه‌ دیزاینه‌كه‌شی له‌ شێوه‌ی بینا كۆنه‌كه‌كانی ئیمپڕاتۆریه‌تی رۆما دروست كراوه‌و سه‌قفێكی جوڵاویشی هه‌یه‌ كه‌ لۆگۆی كۆمپانیای مارسیدسی له‌سه‌ره‌و له‌ماوه‌ی‌ 11 ده‌قیقه‌دا ده‌كرێت دابخرێت و بكڕێته‌وه‌.
ئه‌م یاریگایه‌ له‌ 2 كاتی جیاوازدا 2 وه‌رزشی تیادا ئه‌نجام ده‌درێت، به‌ جۆرێك له‌ وه‌رزی خولی ئه‌مریكا یاریی تۆپی پێی تیادا ده‌كرێت و یاریگاكه‌ تایبه‌ت ده‌بێت به‌ تیپی ئه‌تلانتا یونایتد، دوای كۆتایی هاتنی خولی ئه‌مریكاو ده‌ستپێكردنی خولی تۆپی پێی ئه‌مریكی یاریگاكه‌ ده‌بێته‌ یاریگای تیپی ئه‌تلانتا فالكۆن.
یاریگایه‌ هێنده‌ی‌ له‌كارێكی هونه‌ری ده‌چێت هێنده‌ له‌ یاریگا ناچێت كه‌ سه‌قفه‌كه‌ی‌ له‌ شێوه‌ی‌ گوڵ ده‌كرێته‌وه‌و بۆ دروستكردنه‌كه‌شی ئه‌ندازیاری سه‌رده‌می رۆماو ته‌كنه‌لۆژیای سه‌ده‌ی‌ 21 به‌كارهاتووه‌.
یاریگای مارسیدس بێنز تێكه‌ڵه‌یه‌كه‌ له‌ جوانی و دیزاینێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر كه‌ یاریگاكه‌ جێگه‌ی‌ 71 هه‌زار هانده‌ر ده‌بێته‌وه‌و سه‌رجه‌میشیان ده‌توانن زۆر به‌ جوانی سه‌یری یارییه‌كان بكه‌ن.
هانده‌رانیش له‌كاتی یارییه‌كاندا به‌ دیمه‌نی سه‌قفی یاریگاكه‌ سه‌رسام ده‌بن كه‌ له‌6  پارچه‌ پێكدێت و له‌ماوه‌ی‌ 11 ده‌قیقه‌ داده‌خرێت و له‌كاتی داخرانیشی به‌شی سه‌ره‌وه‌ی‌ له‌ شێوه‌ی‌ كه‌نیسه‌ی رۆما دایه‌.
له‌ناو یاریگاكه‌ش شاشه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆن هه‌یه‌ وبه‌چوارده‌وری یاریگاكه‌دا سووڕاوه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌رزیه‌كه‌ی‌ 58 پێیه‌و درێژیه‌كه‌شی 1100 پێیه‌، ته‌نیشته‌كانی یاریگاكه‌ش 16 په‌نجه‌ره‌ی گه‌وره‌ی تێدایه‌ كه‌ له‌ رێگه‌یه‌وه‌ ده‌توانی دیمه‌نه‌ جوانه‌كانی شاری ئه‌تلانتا ببینی.
دروستكردنی ئه‌و یاریگایه‌ ماوه‌ی‌ 39 مانگی خایاندوه‌و بۆ دروستكردنیشی 27 هه‌زار ته‌ن ستیل و 150 هه‌زار پێ كۆنكرێت به‌كارهاتووه‌، ئه‌و بارانه‌ی‌ به‌سه‌ر یاریگاكه‌دا ده‌بارێت كۆده‌كرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ دووباره‌ به‌كار بهێنرێته‌وه‌، له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا ته‌واوی ئه‌و كاره‌بایه‌ی یاریگاكه‌ به‌كاری ده‌هێنێت خۆی له‌ رێگه‌ی‌ وزه‌ی خۆره‌وه‌ به‌رهه‌می ده‌هێنێت.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7372
25/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ پاڵێوراوانی خه‌ڵاته‌كانی فیفا زه‌ بێسته‌كان به‌ بردنه‌وه‌ی جام و نازناو دیاریی ده‌كرێن یان ئاستی هونه‌ری؟ 25/9/2017
‌ بارسێلۆنا بۆندی چه‌ند یاریزانێكی نوێ ده‌كاته‌وه‌ 24/9/2017
زانست
‌ پاسێكی كارەبایی ژمارەی پێوانەیی جیهانی تێكشكاند ئایندە بۆ ئۆتۆمبیلی كارەباییە 25/9/2017
‌ وریای سوپەر مەلاریا بن 25/9/2017
‌ دیزاینەرە گەورەكەی ئەپڵ 25/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP