ئه‌مریكای كراوه‌ له‌ كۆتاییدا
ئه‌مریكای كراوه‌ له‌ كۆتاییدا ‌ 10/9/2017
له‌شاری نیویۆركی ئه‌مریكا پاڵه‌وانێتی گراندسلامی ئه‌مریكای كراوه‌ (یو ئێس ئۆپن) به‌رده‌وامه‌وه‌ سه‌رجه‌م قۆناغه‌‌كانی بڕیوه‌و ئێستا پێی ناوه‌ته‌ یاریی كۆتاییه‌وه‌.

كچان
له‌ خولی كچاندا بۆ یه‌كه‌مین جاره‌ له‌ساڵی 1985-ه‌وه‌ چوار كچی ئه‌مریكی ده‌گه‌نه‌ قۆناغی 4 یاریزانی پاڵه‌وانێتییه‌ك له‌ پاڵه‌وانێتییه‌ مه‌زنه‌كان و یه‌كه‌مین جاریشه‌ له‌ساڵی 1981-ه‌وه‌ ئه‌م رووداوه‌ له‌گراندسلامی ئه‌مریكای كراوه‌دا رووده‌دات چوار كچه‌ یاریزانی ئه‌مریكی بگه‌نه‌ قۆناغی چوار یاریزانی و دوو یاریی كۆتایی،چوار كچه‌ یاریزانه‌كه‌ش به‌مشێوه‌یه‌ له‌م قۆناغه‌ گرنگه‌دا رووبه‌ڕوی یه‌كتر بوونه‌وه‌و ئه‌نجامی هه‌ردوو یارییه‌كه‌ش به‌مشێوه‌یه‌ بوون:
*ڤینۆس ویلیامز×سلۆن ستیڤنز  (1-2).
*كوكو ڤاندڤیگه‌×مادیسۆن كیز   (0-2).
به‌م دوو ئه‌نجامه‌ش ستیڤنز و كیز یاریی كۆتایی ئه‌م گراند سلامه‌ ده‌كه‌ن.

كوڕان
یارییه‌كانی خولی كوڕانیش به‌هه‌مان شێوه‌ پێی ناوه‌ته‌ هه‌مان قۆناغی خولی كچان، به‌ڵام له‌ خولی كوڕاندا ئه‌و كوڕه‌ یاریزانانه‌ی گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌م قۆناغه‌ دوانیان ئیسپانی و ئه‌وی تریان ئه‌رجه‌نتینی و ئه‌وی تریان ئه‌فریقای باشووره‌.
به‌ره‌به‌یانی دوێنێ شه‌ممه‌ دوو یارییه‌كه‌ی ئه‌م قۆناغه‌ی كوڕانیش كران و ئه‌نجامه‌كانیان به‌مجۆره‌بوون:
*رافائێل نادا (ئیسپانیا) × مارتن دیلبۆترۆ (ئه‌رجه‌نتین)  (3-1).
*كیڤن ئه‌ندرسۆن(ئه‌فریقای باشوور)×پاپلۆ كارینۆ پۆستا(ئیسپانیا)(3-1).
به‌مشێوه‌یه‌ نادال و ئه‌ندرسنیش بۆ یاریی كۆتایی سه‌ركه‌وتوون.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7372
25/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ پاڵێوراوانی خه‌ڵاته‌كانی فیفا زه‌ بێسته‌كان به‌ بردنه‌وه‌ی جام و نازناو دیاریی ده‌كرێن یان ئاستی هونه‌ری؟ 25/9/2017
‌ بارسێلۆنا بۆندی چه‌ند یاریزانێكی نوێ ده‌كاته‌وه‌ 24/9/2017
زانست
‌ پاسێكی كارەبایی ژمارەی پێوانەیی جیهانی تێكشكاند ئایندە بۆ ئۆتۆمبیلی كارەباییە 25/9/2017
‌ وریای سوپەر مەلاریا بن 25/9/2017
‌ دیزاینەرە گەورەكەی ئەپڵ 25/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP