برایه‌تی ستافی نوێی تۆپی پێی ناساند
برایه‌تی ستافی نوێی تۆپی پێی ناساند ‌ 10/9/2017
زاگرۆس نانه‌كه‌لی
ئێواره‌ی   رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو  4/9/2017   له‌باره‌گای یانه‌ی برایه‌تی و به‌ ئاماده‌بوونی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و میدیاكارانی وه‌رزشی، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی بۆ  ستافی نوێی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی برایه‌تی به‌رێوه‌ چوو.
سه‌ره‌تا باس له‌ یاریزانه‌ نوێیه‌كان كرا، پاشان سه‌رخستنی یاریزانانی لاوی یانه‌كه‌ بۆ تیپی پێشكه‌وتووان و چه‌ند یاریزانێكی تر ریزی یانه‌كه‌یان به‌جێهێشت بوو، هه‌روه‌ها ناساندنی ستافی مه‌شق و راهێنانی یانه‌كه‌ باسكرا.
دواتر سه‌رۆكی یانه‌ وبه‌رپرسی كارگێڕی دارایی وسه‌رپه‌رشتیاری تۆپی پێ  و به‌پرس و ووته‌بێژی یانه‌كه‌ سه‌باره‌ت به‌ وه‌رزی نوێیی (2017-2018) بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن دوان که‌ چۆن‌ گرنگی زۆر به‌تیپی تۆپی پێ ده‌ده‌ن و پاڵپشتی تیپه‌كه‌ ده‌كه‌ن وهه‌رچی داواكاری و پێداویستی بۆ تیپه‌كه‌ هه‌یه‌ به‌ پێی توانا بۆیان دابین ده‌كه‌ن،پاشان ستافی راهێنه‌ریش پاڵپشتی سه‌رۆك وده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌یان دووپاتكرده‌وه‌ وتیان ئه‌وانیش هه‌وڵی خۆیان ده‌ده‌ن كه‌ ژماره‌یه‌كی قورسی خولی نایابی كوردستان بن.
له‌كۆتایش د.سامی عه‌زیز دزه‌یی سه‌رۆكی یانه‌ تیپه‌كه‌ی كۆكرده‌وه‌ و به‌خێرهاتنی كردن بۆ یانه‌ی برایه‌تی و هیوای سه‌رفرازی وئه‌نجامی باشی بۆ خواستن.
دواتر برایه‌تی به‌ ره‌سمی یه‌كه‌م مه‌شق و راهێنانی خۆی  بۆ وه‌رزی نوێ ده‌ست پێكرد. 


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7373
26/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌وروپا جامی لیڤه‌ری برده‌وه‌ 26/9/2017
‌ پێگه‌ی‌ فوتباڵ لیكس ورده‌كاری بۆندی نێیمار بڵاوده‌كاته‌وه‌ 26/9/2017
زانست
‌ پاسێكی كارەبایی ژمارەی پێوانەیی جیهانی تێكشكاند ئایندە بۆ ئۆتۆمبیلی كارەباییە 25/9/2017
‌ وریای سوپەر مەلاریا بن 25/9/2017
‌ دیزاینەرە گەورەكەی ئەپڵ 25/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP