به‌ دوو په‌یجی فه‌یسبووك خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی ئه‌رشیفی وه‌رزش ده‌كات
به‌ دوو په‌یجی فه‌یسبووك خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی ئه‌رشیفی وه‌رزش ده‌كات ‌ 13/9/2017
ره‌فیق عه‌بدوڵا مه‌حمو‌د وه‌رزشكارێكی دێرینی سلێمانییه‌و ئه‌ندامی خێزانێكی وه‌رزشدۆسته‌ و برایه‌كیشی به‌ناوی دارا یاریزانێكی دیاری تۆپی پێی سلێمانی بووه‌.
كاكه‌ ره‌فیق ئێستا له‌ ئه‌ڵمانیا ده‌ژی، له‌و دووره‌ وڵاتی و ئاوارییه‌شه‌وه‌ هه‌ست و سۆزی لای وه‌رزش و وه‌رزشكارانی شاره‌كه‌یه‌تی و له‌وێوه‌ له‌یه‌ك كاتدا چه‌ند په‌یجێكی وه‌رزشی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك به‌ڕێوه‌ ده‌بات و به‌وه‌ش خزمه‌تێكی گه‌وره‌ به‌وه‌رزشی كوردستان و سلێمانیش ده‌كات.
ستادیۆم بۆ به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی  له‌دیدارێكدا چه‌ند پرسیارێكی له‌و رووه‌وه‌ لێكردو ئه‌ویش به‌مشێوه‌یه‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی داینه‌وه‌:
*سه‌ره‌تای وه‌رزشكردنت چۆن بووه‌و له‌كوێوه‌ بووه‌؟ 
-هه‌رله‌ته‌مه‌نی منداڵیمه‌وه‌ له‌گه‌ڕه‌كی خۆمان له‌ زه‌رگه‌ته‌ بووه‌، هێنده‌ ئاره‌زوی وه‌رزشم هه‌بوو یاریگای ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ كه‌به‌ یاریگای چاڵه‌كه‌ ناسرابوو من دروستم كرد.
*تیپه‌كان كامانه‌ بوون كه‌یارییت تیاكردوون؟
-تیپه‌كه‌ خۆم گۆڵچی بووم تیایداو راهێنه‌ریش بووم، سه‌ره‌تا ناوی هه‌واری زه‌رگه‌ته‌ بوو، دواتر كردمان به‌سه‌رو، زۆر جار له‌ تیپه‌ باش و به‌هێزه‌كانی سلێمانیمان ده‌برده‌وه‌.
*ساڵی چه‌ند رووت كرده‌ هه‌نده‌ران؟
*له‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا كه‌له‌ سه‌هۆڵكه‌ ساڵی 2002 رویدا، من كه‌م ئه‌ندام بووم و به‌هۆی ئه‌وه‌شه‌وه‌ له‌وه‌رزش دابڕام و به‌ناچاری رووم كرده‌ هه‌نداران و تائێستاش له‌ئه‌ڵمانیا ده‌ژیم.
*ئێستا تۆ به‌و په‌یجانه‌ له‌ فه‌یسبووك خزمه‌تێكی باشی وه‌رزش ده‌كه‌یت به‌تایبه‌تی ئه‌رشیفی وه‌رزشی سلێمانی، كێ یارمه‌تیت ده‌دات؟
-من دوو په‌یجم هه‌یه‌، حه‌وت ساڵه‌ به‌م په‌یجانه‌ به‌بێ جیاوازی خزمه‌تی وه‌رزش ده‌كه‌م،  یه‌كه‌میان (وه‌رزشوانی سلێمانی) دووه‌میان ئه‌وی خۆم (ره‌فیق زه‌رگه‌ته‌یی) به‌م دوو په‌یجه‌ ئه‌رشیفی وه‌رزشیی كۆنی سلێمانی و كوردستان و ته‌نانه‌ت عیراقیش بڵاو ده‌كه‌مه‌وه‌و ته‌نانه‌ت كۆچی دوایی وه‌رزشكاران و كه‌س و كاریشیان بڵاو ده‌كه‌مه‌وه‌ و كاك نه‌به‌زی عه‌لی ئاسكه‌ و كاك مه‌ریوان كه‌ریم كه‌ هه‌ردووكیان دوو وه‌رزشكاری دێرینی سلێمانین هاوكاری زۆرم ده‌كه‌ن.
*ئێمه‌ له‌ستادیۆمه‌وه‌ ده‌ستخۆشی و ماندوو نه‌بوونت لێده‌كه‌ین و هیوای سه‌ركه‌وتنت بۆ ده‌خوازین.
-منیش سوپاستان ده‌كه‌م و به‌ڵێن ده‌ده‌م ئه‌وه‌نده‌ی بۆم بكرێت به‌م كاره‌م خزمه‌تی زیاتر به‌ وه‌رزشی شاره‌كه‌م بكه‌م.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7372
25/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ پاڵێوراوانی خه‌ڵاته‌كانی فیفا زه‌ بێسته‌كان به‌ بردنه‌وه‌ی جام و نازناو دیاریی ده‌كرێن یان ئاستی هونه‌ری؟ 25/9/2017
‌ بارسێلۆنا بۆندی چه‌ند یاریزانێكی نوێ ده‌كاته‌وه‌ 24/9/2017
زانست
‌ پاسێكی كارەبایی ژمارەی پێوانەیی جیهانی تێكشكاند ئایندە بۆ ئۆتۆمبیلی كارەباییە 25/9/2017
‌ وریای سوپەر مەلاریا بن 25/9/2017
‌ دیزاینەرە گەورەكەی ئەپڵ 25/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP