پێش فیكه‌ی یه‌كه‌م یاریی، میركاتۆی ئینگلیزی ده‌وه‌ستێت
پێش فیكه‌ی یه‌كه‌م یاریی، میركاتۆی ئینگلیزی ده‌وه‌ستێت ‌ 13/9/2017
یانه‌ ئینگلیزییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رێككه‌وتن گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره‌ له‌ واده‌ی كۆتاییهاتنی میركاتۆی هاوینه‌دا بكه‌ن.
ماوه‌یه‌كه‌ یانه‌ ئینگلیزییه‌كان به‌گشتی و یانه‌كانی به‌شدار له‌ پریمه‌ر لیگدا بیرۆكه‌ی ئه‌وه‌یان له‌لا گه‌ڵاڵه‌ بووه‌ گۆڕانكاریی له‌واده‌ی كۆتاییهاتنی واده‌ی هاتن و چوونی یاریزاناندا بكرێت و زۆر له‌وه‌ نیگه‌ران بوون واده‌ی كۆتاییهاتنی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ ده‌كه‌وێته‌ كاتێكه‌وه‌ كه‌ دوو یان سێ هه‌فته‌ له‌یارییه‌كانی پریمه‌ر لیگ ئه‌نجامدراون.
دواجار بیرۆكه‌كه‌یان بووبه‌ واقیع و یه‌كێتیی تۆپی پێی ئینگلیزی ره‌ز‌امه‌ندی خۆی له‌و رووه‌وه‌ پیشاندا و بڕیاری دا واده‌كه‌ 22 رۆژ پێش ئه‌م واده‌یه‌ی ئێستا 31/8-ی هه‌موو ساڵێك كۆتاییبێت كه‌ده‌كاته‌ رۆژی   9/8 -ی هه‌موو ساڵێك.
ئه‌م بڕیاره‌ ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت له‌و واده‌ نوێیه‌دا پرۆسه‌كه‌ راده‌وستێت و هیچ یاریزانێك بۆی نییه‌ هاتن چوون له‌نێوان یانه‌ ئینگلیزییه‌كاندا بكات و راسته‌وخۆش خوله‌كه‌ ده‌ستپێده‌كات، به‌ڵام یانه‌كانی ئه‌وروپا ده‌وتوانن یاریزانی ئینگلیزی تا 31/8 بكڕن.
ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییه‌ی یانه‌ ئینگلیزییه‌كان پاش ئه‌وه‌هات یارییه‌كانی پریمه‌ر لیگ ده‌ستیپێكردبوو به‌ڵام چامپه‌ر لین له‌ ئه‌رسناڵه‌وه‌ چووه‌ چێڵسی، چێڵسی مۆراتای كڕی، یاریزانێكی وه‌ك ڤان دیك یاریی بۆ یانه‌كه‌ی نه‌ده‌كردو چاوه‌ڕوانی چوونی ده‌كردبۆ ساوسهامپتۆن.
ئه‌م بڕیاره‌ی ئینگلیزه‌كان میركاتۆی زستانه‌ ناگرێته‌وه‌، ئه‌م هاتن و چوونه‌ واده‌كه‌ی وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه‌و بڕیاره‌كه‌ ته‌نیا بۆ واده‌ی هاوینه‌یه‌ كه‌ پێش فیكه‌ی ده‌ستپێكردنی یه‌كه‌م یاریی  پریمه‌ر لیگ كۆتاییدێت. 


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7372
25/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ پاڵێوراوانی خه‌ڵاته‌كانی فیفا زه‌ بێسته‌كان به‌ بردنه‌وه‌ی جام و نازناو دیاریی ده‌كرێن یان ئاستی هونه‌ری؟ 25/9/2017
‌ بارسێلۆنا بۆندی چه‌ند یاریزانێكی نوێ ده‌كاته‌وه‌ 24/9/2017
زانست
‌ پاسێكی كارەبایی ژمارەی پێوانەیی جیهانی تێكشكاند ئایندە بۆ ئۆتۆمبیلی كارەباییە 25/9/2017
‌ وریای سوپەر مەلاریا بن 25/9/2017
‌ دیزاینەرە گەورەكەی ئەپڵ 25/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP