مێندی ماوه‌یه‌كی زۆر دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌
مێندی ماوه‌یه‌كی زۆر دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ ‌ 28/9/2017
پیپ گواردیۆلای راهێنه‌ری یانه‌ی‌ مانچسته‌ر سیتی پێشبینی ده‌كات بنجامین مێندی به‌رگریكاری یانه‌كه‌ی‌ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ یاریگاكان دوور بكه‌وێته‌وه‌.
مێندی له‌ یاریی یانه‌كه‌ی‌ به‌رامبه‌ر به‌ یانه‌ی‌ كریستال پالاس له‌خولی ئینگلته‌را دووچاری پێكان هات و هه‌رچه‌نده‌ سه‌ره‌تا وا بڵاوكرایه‌وه‌ پێكانه‌كه‌ی‌ سووكه‌، به‌ڵام دواجار هه‌ست به‌ مه‌ترسی پێكانه‌كه‌ی‌ كرا كه‌ له‌ به‌سته‌ره‌كانی ئه‌ژنۆیه‌تی.
پیپ گواردیۆلا رایگه‌یاند كه‌ مێندی ماوه‌یه‌كی زۆر دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌و پێكانه‌كه‌شی هاوشێوه‌ی ئیلكای گۆندۆگانه‌ كه‌ ئه‌ویش وه‌رزی رابردوو ماوه‌ی‌ 9 مانگ دوور كه‌وته‌وه‌.
پیپ راشیگه‌یاند مێندی سه‌ردانی شاری بارسێلۆنای كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ پشكنینی زیاتری بۆ بكرێت و دواتر راستی و ورده‌كاری پێكانه‌كه‌ی‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌، به‌ڵام پیپ پێشبینی ئه‌وه‌ ده‌كات ماوه‌یه‌كی زۆر دوور بكه‌وێته‌وه‌.
مێندی 23 ساڵ هاوینی ئه‌مساڵ له‌ مۆناكۆوه‌ به‌رامبه‌ر بڕی 50 ملیۆن پاوه‌ند په‌یوه‌ندی به‌ مان ستیه‌وه‌ كردو بووه‌ گرانترین به‌رگریكار له‌مێژووی تۆپی پێ.
پیپ سه‌باره‌ت به‌و به‌رگریكاره‌ وتی: سه‌ردانی بارسێلۆنای كردوه‌و له‌وێ ده‌زانین چ جۆره‌ پێكانێكیه‌تی، به‌ڵام به‌پێی زانیاری من ماوه‌ی‌ دوور كه‌وتنه‌وه‌ی‌ زۆر ده‌بێت، زیاتر له‌وه‌ی‌ پێشبینیم ده‌كرد، ئه‌مه‌ش زۆر ناخۆشه‌و لێدانێكی به‌هێز ده‌بێت بۆ ئێمه‌.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7392
17/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ رۆجێر فێدره‌ر بۆ جاری چواره‌م له‌م وه‌رزه‌دا له‌ نادالی برده‌وه‌ 17/10/2017
‌ دۆڤیزیسیۆ قۆناغی ژاپۆنی مۆتۆ جی پی برده‌وه‌ 17/10/2017
زانست
‌ ته‌كنیكی نوێ بۆ نووسینی نامه‌ بێ ده‌ستدان له‌ كیبۆرد 17/10/2017
‌ ئه‌ندۆنیزیا چاوه‌ڕوانی هه‌ڵپژانی گڕكانێكه‌ 17/10/2017
‌ زرێبار هه‌ورامی: ژیان جه‌نگه‌، له‌گه‌ڵ خۆت و له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه‌ت 16/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP