هێنری باشترین هێرشبه‌ر له‌ پریمه‌رلیگ ده‌ستنیشان ده‌كات
هێنری باشترین هێرشبه‌ر له‌ پریمه‌رلیگ ده‌ستنیشان ده‌كات ‌ 28/9/2017
تێری هێنری ئه‌فسانه‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی‌ فه‌ره‌نسا و یانه‌ی‌ ئارسناڵی ئینگلیزی ستایشی تواناكانی سێرجیۆ ئه‌گوێرۆی ئه‌رجه‌نتینی و هێرشبه‌ری یانه‌ی‌ مانچسته‌ر سیتی ده‌كات و به‌ دیارترین هێرشبه‌ری ئێستای پریمه‌رلیگ ناوی ده‌بات.
له‌ لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی سكای سپۆرتس هێنری ده‌ڵێت تاكه‌ هێرشبه‌ر له‌ پریمه‌رلیگ كه‌ له‌ چه‌شنی یاریزانی جیهان بێت سێرجیۆ ئه‌گوێرۆیه‌، ئه‌مه‌ش به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆره‌ ئه‌و یاریزانه‌ ئاستێكی به‌رز له‌ پریمه‌رلیگ پێشكه‌ش ده‌كات.
ده‌شڵێت: ئه‌گوێرۆ  نازناوی‌ خولی ئینگلته‌رای به‌ده‌ستهێناوه‌ و به‌درێژایی كات توانای گۆڵ تۆمار كردنی هه‌یه‌، زۆرجاریش ون ده‌بێت وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ كه‌ هیچی نه‌كردبێت. 
ئاسكه‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ باس له‌وه‌ش ده‌كات لۆكاكۆی به‌لژیكی هێرشبه‌ری یانه‌ی‌ مانچسته‌ر یونایتدیش ئاستێكی باشی هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌و یاریزانه‌ ئه‌زمونی له‌ چامپیۆنس لیگدا كه‌متره‌، وتیشی هاری كه‌ینیش یه‌كێكه‌ له‌ هێرشبه‌ره‌ ئاست به‌رزه‌كان، به‌ڵام وه‌رزی رابردوو نه‌یتوانی له‌ چامپیۆنس لیگ و خولی ئه‌وروپا و یۆرۆدا رۆڵی باش بگێرێت.
له‌ كۆتایشدا هێنری وتی: هه‌ست به‌ خۆشحاڵییه‌كی زۆر ده‌كه‌م به‌ بوونی ئه‌و هێرشبه‌ره‌ به‌توانایانه‌ له‌ نێو خولی ئینگلیزیدا.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7392
17/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ رۆجێر فێدره‌ر بۆ جاری چواره‌م له‌م وه‌رزه‌دا له‌ نادالی برده‌وه‌ 17/10/2017
‌ دۆڤیزیسیۆ قۆناغی ژاپۆنی مۆتۆ جی پی برده‌وه‌ 17/10/2017
زانست
‌ ته‌كنیكی نوێ بۆ نووسینی نامه‌ بێ ده‌ستدان له‌ كیبۆرد 17/10/2017
‌ ئه‌ندۆنیزیا چاوه‌ڕوانی هه‌ڵپژانی گڕكانێكه‌ 17/10/2017
‌ زرێبار هه‌ورامی: ژیان جه‌نگه‌، له‌گه‌ڵ خۆت و له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه‌ت 16/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP